تایلەند گەشتیاری وڵاتێکی لە ڤیزە بەخشی



ڕۆژی چوارشەممە، حکومەتی تایلەند بڕیارێکی پەسەند کرد کە ڕێگە بە گەشتیارانی چینی دەدات  بەبێ ڤیزە بچنە وڵاتەکەوە، لە کاتێکدا بوژانەوەی پیشەسازی گەشتیاری ئەو وڵاتە لە پێشینەی کارە ئابوورییە سەرەکییەکانە.

سریتا تاڤێسین، سەرۆک وەزیرانی تایلەند ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی ڤیزە گەشتیارانی وڵاتی کازاخستانی ئاسیای ناوەڕاستیش دەگرێتەوە، بڕیارە لە ٢٥ی ئەیلولەوە تا ٢٩ی شوباتی ساڵی داهاتوو کارا ببێت.

زیاتر لە دە ساڵە چین بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکی گەشتیاریی بۆ تایلەند، لە ساڵی ٢٠١٩دا نزیکەی ١١ ملیۆن گەشتیاری هەبووە، کە دەکاتە ٢٧.٦٪ی کۆی گەشتیاران، پێش ئەوەی پەتای کۆرۆنا کەرتی گەشتوگوزار پەکبخات.

دەستەی گەشتوگوزاری تایلەند بڵاویکردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار گەشتیاری چینی سەردانی تایلەندیان کردووە، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ژمارەی گەشتیارانی چینی نەگاتە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس، بەهۆی مەرجی توندی ڤیزە.

تایلەند لە ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ٤٠ ملیۆن گەشتیاری نێودەوڵەتیی هەبووە، داهاتەکەی بە نزیکەی ٥٣ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، هاوکات لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٪٩٩ دابەزیوە.

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
پێشت شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
لە هەموو ماڵێکدا هەن هۆکارن بۆ شێرپەنجە
دواتر لە هەموو ماڵێکدا هەن هۆکارن بۆ شێرپەنجە
ەیوەندیدار