شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە



شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی مووچە گەیشتە بەغدا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی حکومەتی ھەرێم کە لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

شاندەکەی مەسرور بارزانی پێکھاتووە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئاامنج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.

شاندەکەی حکومەتی ھەرێم بەجیا لەگەڵ ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبنەوە.

شاندی حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوکانی لە بەغدا لەبارەی لەبارەی شایستە داراییەکانی ھەرێم کە لەناو یاسای بودجەدا جێگیرکراوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق، مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی خۆی دابەشکردووە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت و هەشتیشیان وەرنەگرتووە.

پێشتر حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاندبوولە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا، نۆ تریلیۆن و ٢٩٩ ملیار و ٥١٣ ملیۆن و ٦١٦ ھەزار دینار’ پشکی فەرمانبەرانی ھەرێمە و پێویستە حکومەتی عێراق ڕەوانەی بکات.

دوێنێ چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاندبوو حکومەتی ھەرێم، مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی بگاتە ئەنجام.

سامسۆنگ نوێترین تەکنەلۆژیا و چارەسەرەکانی ئۆتۆمبێل نمایش دەکات
پێشت سامسۆنگ نوێترین تەکنەلۆژیا و چارەسەرەکانی ئۆتۆمبێل نمایش دەکات
تایلەند گەشتیاری وڵاتێکی لە ڤیزە بەخشی
دواتر تایلەند گەشتیاری وڵاتێکی لە ڤیزە بەخشی
پەیوەندیدار