لە هەموو ماڵێکدا هەن هۆکارن بۆ شێرپەنجە



توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات مەوادەکانی پاککردنەوە کە لەماڵەکاندا بەکاردەهێنرێن چەندین ماددەی کیمیاییان تێدایە کە کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان بەجێ دەهێڵن.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو مەوادانەی وەک پاککەرەوە و لابەری پەڵە و بۆنخۆشکردنی جل و بەرگ و بۆنی خۆشی ناوماڵ بەکار دەهێنرێن چەندین کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان بەجێ دەهێڵن و کاریگەری لەسەر بەشێک لە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ دادەنێن لەوانەش چاو، لوت، قوڕگ، کۆئەندامی هەناسە و تووڕەیی مرۆڤ و ئەندامەکانی دیکەی مرۆڤ و تەنانەت هۆکارە بۆ تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە.

توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە تاقیکردنەوەیان لەسەر ٣٠ جۆری جیاواز لە پاککەرەوە و بۆنەکان کردووە کە لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرێن و هەندێکیان بە هاوڕێ و دۆستی ژینگە ناودەبرێن کە لەنێویاندا سپرای و پاککەرەوە بوون، لە کاتێکدا هەندێکی تریان کەف پاودەر بوون.

زانایان جۆری ئەو ماددە کیمیاوییانەیان دەرخستووە کە کاریگەری خراپیان هەیە لەنێویاندا ماددە کیمیاییەکانی وەک ئیسانۆڵ و ئیسۆپرۆپانۆڵ کە ماددەیەکی کحولی بێ ڕەنگە و توانای گڕگرتنی هەیە لەگەڵ تۆلۆین و کلۆرۆفۆرم هاتووە و ئەم ماددانە بەشیوەیەکی بەربڵاو لە پێکهاتەی ماددە پاککەرەوەکاندا بەکاردەهێنرێن لەوانەش پاککەرەوەی شوشە و زەوی و کاشی کە پێست تووشی هەستیاری دەکەن و دەبنە هۆی تێکدانی خەو و نەخۆشی تێکدانی بۆماوەیی و زیان گەیاندن بە ئەندامەکان و تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە.

لە توێژینەوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو ماددە زیانبەخشانەی لە پێکهاتەی ئەو پاککەرەوانەدا هەن بە ئاسانی دەچنە هەواوە و ژینگەی ماڵەوە پیس دەکەن بەڕادەیەک پێنج هێندە زیاترە لە پیسبوونی هەوا لەدەرەوەی ماڵ و بۆماوەی چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەک یاخود چەند مانگێک دەمێنێتەوە.

تایلەند گەشتیاری وڵاتێکی لە ڤیزە بەخشی
پێشت تایلەند گەشتیاری وڵاتێکی لە ڤیزە بەخشی
نوێترین زانیاری دەربارەی فۆرمی شوقەکانی حکومەت
دواتر نوێترین زانیاری دەربارەی فۆرمی شوقەکانی حکومەت
ەیوەندیدار