توێژینەوەیەک هۆشداری لە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدات



لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ئەو هەرزەکارانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن، دووچاری بەرکەوتنی زیاتر بە کانزا ژەهراوییەکان دەبن، کە زیان بە گەشەی مێشک دەگەیەنێت.

تیمی توێژینەوەکە ئەنجامی توێژینەوەی هەڵسەنگاندنی دانیشتووان بۆ تووتن و تەندروستی (PATH)یان شیکردەوە، کە هەرزەکارانی ئەمریکی لە نێوان تەمەنی ١٣ بۆ ١٧ ساڵدا لەخۆگرتبوو.

لە نێو ئەو ٢٠٠ هەرزەکارانەدا، ٨١ کەس ڕایانگەیاندووە کە بەردەوام جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن، ٦٥ کەس باسیان لە بەکارهێنانی پچڕ پچڕ کردووە و ٤٥ کەسیش ڕایانگەیاندووە کە ناوبەناو و کەم بەکاریدەهێنن.

توێژەران هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداربووانی توێژینەوەکە کردووە، لە ئەنجامدا بوونی کانزاکانی یۆرانیۆم و کادمیۆم-یان لە لەشیاندا دۆزیونەتەوە.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی زۆرجار و پچڕپچڕی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن، ڕێژەی کانزاکان لە میزیاندا زیاترە لە چاو ئەوانەی ناوبەناو جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن، هەروەها زۆر بەکارهێنانی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی یۆرانیۆم لە میزدا.

توێژینەوەکە ئاشکراشیکردووە، کە تامە جیاوازەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی کاریگەرییان لەسەر ئاستی یۆرانیۆم هەبووە.

تاوەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە
پێشت تاوەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکات
دواتر نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکات
ەیوەندیدار