پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کۆیە بایکۆتیان ڕاگەیاند



لە ڕاگەیەندراوێکدا پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پزیشکانی نیشتەجێی دێرینی گشت بەشەکان ڕایانگەیاند، لە سبەینێوە 13/9 بایکۆتی گشتی ڕادەگەیەنن و تا مافەکانیان نەدرێت دەوام ناکەن.

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کۆیە ڕاشیانگەیاند، ئێمەی پزیشکانی ن. خولاو و ن. دێرین مووچە تاکە سەرچاوەی داھاتمانە و بە پێی پلەبەندی پزیشکیمان و بەپێی یاسا ھیچ سەرچاوەیەکی تری داھات و عیادە/کلینیک مان نیە سەرەڕای دواکەوتنی مووچە ماوەی چەند ساڵ و مانگە دانمان بە خۆمان دا گرتووە بە پێویستی دەزانین بڵێین بەرپرسیاریەتی ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو و لێکەوتەی خراپ دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دام و دەزگا پەیوەندی دارەکان.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو…

 

بۆ ئاگاداری ھاوڵاتیانی شاری کۆیە و ڕای گشتی بۆ بەڕێزان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بۆ دام و دەزگا فەرمی و حکومیە پەیوەندی دارەکان ئێمە وەکو پزیشکانی نیشتەجێی خولاو ، پزیشکانی نیشتەجێی دێرینی گشت بەشەکان رای دەگەیەنین کە بە ھۆی ماف خواردنمان لەلایەن حکومەتەوە و خەم ساردیان لە دابین کردنی مافە سەرەتاییەکانمان کە مووچەیەکی ناشایستەیە بڕیارمان دا لە ڕۆژی ٤ شەممەوە کە دەکاتە ١٣/٩/٢٠٢٣ بە راگرتن و بایکۆت کردنی دەوام لە گشت بەشەکانی نەخۆشخانە تا ئەوکاتەی ماف و شایستە داراییەکان و داواکارییەکانمان دابین دەکرێت جێی ئاماژەیە بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین ئێمەی پزیشکانی ن. خولاو و ن. دێرین مووچە تاکە سەرچاوەی داھاتمانە و بە پێی پلەبەندی پزیشکیمان و بەپێی یاسا ھیچ سەرچاوەیەکی تری داھات و عیادە/کلینیک مان نیە سەرەڕای دواکەوتنی مووچە ماوەی چەند ساڵ و مانگە دانمان بە خۆمان دا گرتووە بە پێویستی دەزانین بڵێین بەرپرسیاریەتی ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو و لێکەوتەی خراپ دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دام و دەزگا پەیوەندی دارەکان بەو ھیوایەین فەرمانبەران و کارمەندانی تری گشت فەرمانگەکان و خەڵکی بە شەرەفی شارەکەمان پشتیوانمان بن و بتوانین پێکەوە مافەکانمان بگەڕێنینەوە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و دێرین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە ١٢ی سێپتێمبەری ٢٠٢٣

ڤایرۆسی نیپا دەرکەوتەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا
پێشت ڤایرۆسی نیپا دەرکەوتەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا
سبەینێ‌ باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر سبەینێ‌ باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار