بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پەسەندکراوە



ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردوە، ئەمڕۆ 12ی ئەیلولی 2023 بە سەرپەرشتیی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، بەڕێوەبەری چاکسازی، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان و کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی مانگانەی لیژنەی پلان و پرۆگرامی دارایی و بودجەی وەزارەت بەڕێوە چوو.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: “لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پرسی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لە ڕووی دارایی و ژمێریارییەوە، بۆ ئەمەش ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە تیشکی خستە سەر گرنگیی بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەکانی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە خاڵێکی پڕبایەخ وەسف کرد.”

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پەسەند کراوە، هەوڵەکان بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگ بەردەوامە و بە هەنگاوێکی گرنگ و پڕ بایەخ هەژماردەکرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە…

ئەمڕۆ ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەومیرە، لیوا توانا سدیق بەڕێوەبەری گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، لیوای ئەندازیار نەبەز سەڵاح بەڕێوەبەری چاکسازی، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان و کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر بەرپرسی ڕاوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی مانگانەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بوودجەی وەزارەت بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە پرسی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەڕووی دارایی و ژمێریارییەوە، بۆ ئەمەش ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە تیشکی خستە سەر گرنگی بوودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنی کردنی موچەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە خاڵێکی پڕ بایەخ وەسفکردو رایگەیاند: کە بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پەسند کراوە، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا چەند سەرنج و پێشنیارێک لەپێناو چۆنیەتی باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی وەزارەت و جێبەجێ کردنی یاسا و رێنماییەکان خرایەڕوو و گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە کرا،

لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا،ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان و بەشداربووان سەرنج و پێشنیاری خۆیان لەسەر پلان و پرۆگرامی دارایی وەزارەت خستە ڕوو، هەنگاوەکانی وەزارەتیان بە گرنگ و پێویست زانی بۆ بەردەوامیدان بە پرسی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە و کارکردن بۆ بە سەردەمیکردنی کاروبارەکانی وەزارەت.

مووچەی هەرێم و دەستوەردانی شیعە كێشە بۆ كۆبوونەوەی سودانی و بایدن دروست دەكات
پێشت مووچەی هەرێم و دەستوەردانی شیعە كێشە بۆ كۆبوونەوەی سودانی و بایدن دروست دەكات
یەکەم بڕیاری تەعریب لە کەرکوک هەڵوەشایەوە
دواتر یەکەم بڕیاری تەعریب لە کەرکوک هەڵوەشایەوە
ەیوەندیدار