یەکەم بڕیاری تەعریب لە کەرکوک هەڵوەشایەوە



لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٩ی ساڵی ٢٠١٢ کە تایبەتە بە ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی تەعریب، ھەردوو مقاتعەی ١٨ و ١٥ کە تایبەت بوو بە گرێبەستی گوندی بڵاوە و زەوی تورکمانەکانی درابوو بە عەرەبە ھاوردەکان، ھەڵوەشایەوە و زەویەکان گەڕانەوە بۆ خاوەنە شەرعیەکانیان.

دوای سەردانەکەی ھادی عامری بۆ ئەو ناوچانە کە بەڵێنی بە جوتیارانی کورد و تورکماندا، ھەنگاو ھەنگاو بڕیارەکانی تەعریب ھەڵبوەشێننەوە و مقاتعەکان بگەڕێننەوە بۆ خاوەنە شەرعیەکانی خۆیان، کە بە بڕیاری لیژنەی کاروباری باکور (شون شیمال) لێیان داگیر کرابوو، ئێستا چاوەڕێ دەکرێت دوای گوندی بڵاوە مقاتعەکانی تۆپزاوا و سەرگەڕان و ناوچەکانی دیکەی کەرکوک ھەڵبوەشێندرێنەوە.

لە ساڵی ٢٠١٢ بەبڕیاری نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق، بڕیاردرا بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکور ھەڵبوەشێندرێتەوە کە تایبەتە بە تەعریبی زەوی کورد و تورکمان و پێدانی بە عەرەبە ھاوردەکان .

ئەم بڕیارانە لەو سەردەمەدا لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران بوو، بووجیاواز لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕش، کە ھێزی یاساییان ھەیە و دەبێت لە ڕێی یاساوە ھەڵبوەشێندرێنەوە.

 

بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پەسەندکراوە
پێشت بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پەسەندکراوە
بانكی ناوەندی بڕیاریدا و بەهای دۆلار شكا
دواتر بانكی ناوەندی بڕیاریدا و بەهای دۆلار شكا
ەیوەندیدار