بەهۆی نەبوونی مووچە نەخۆشخانەی منداڵان دادەخرێت



د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید ڕایگەیاند، “نەخۆشخانەکە لەبەردەم داخستندایە بەهۆی پێنەدانی مووچە بە پزیشکان و کارمەندانی تەندرووستی، پەرستاران و کارگێڕی نەخۆشخانەکە.”

ئاماژەی بەوەشکرد: ” ئێمە لە کارگێڕی نەخۆشخانە بەتەواوی پشتگیری پزیشکان، کارمەندانی کارگێڕی و تەندرووستی و پەرستاران دەکەین، داواش لە حکوومەت ئەکەین کە هەرچی زووترە مووچە دابین بکات.”

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید داوای لە هاووڵاتیان کرد، لەکاتی سەردانی نەخۆشخانە ڕەچاوی بارودۆخی دەروونی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە کارەکانیان بەردەوام بن، چونکە پزیشکانی گەنج، کارمەندەکان و پەرستاران جگە لە مووچە هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نیە.

هاوکات ماوەی چەند ڕۆژێکە کارمەندانی تەندروستی و بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی مووچەی مانگی تەمموز و ئاب وەرنەگیراوە، چارەنووسی وەرگرتنی موچەی فەرمانبەرانیش لە نێوان ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بە نادیاری ماوەتەوە، گرفتی هاووڵاتیانیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد دەکات.

دادگای فیدراڵی لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدراڵی لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
خوازیارانی خوێندنی باڵا گردبوونەوە
دواتر خوازیارانی خوێندنی باڵا گردبوونەوە
ەیوەندیدار