خوازیارانی خوێندنی باڵا گردبوونەوە



ئەمڕۆ سێشەممە کۆمەڵێک لە پێشکەشکاران و خوازیارانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر گردبوونەوە و دواتر ڕوویان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد.

ئەحمەد خورشید وتەبێژی خوازیارانی خوێندنی باڵا بۆ ماستەر و دکتۆرا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی خوێندنی باڵامان کرد داوامانکردووە، ئێمە نمرە ١٠ بۆ ١٤.٩ مان هەیە و لەخاڵە هەموارکراوەکانی خوێندنی باڵا کە بەمدواییانە لە ١٧ی تەموزدا کرا  و تاقیکردنەوەی دەرچوون بۆچەند چین و توێژێک هێنراوەتە خوارەوە بۆ نمرە ١٠، بۆیە داوا دەکین ئێمەش هاوشیوەی کەسوکاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستی تایبەت ئەو کۆلێژانەی کورسییەکانیان پڕ نەبووەتەوە چینێکی کەم ماوەتەوە کە ئێمەین بۆیە بەمافی خۆمانی دەزانین کورسیمان بۆ دابین بکرێت کە نمرەکانمان لە نێوان ١٠ بۆ ١٤ دایە و دەمانەوێت بەڕێگەی پارالێل بخوێنین.”

وتیشی داواکارین لە وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاربدات لەو زانکۆیانەی کورسییان هەیە وەربگیرێین و ئەوەش کورسی کەمە لە کاتێکیتردا وەرمانبگرن و بڕیاری لەسەر بدرێت، چونکە داواکارییەکانمان قورس نییە.

باسی لەوەکرد، ئەوان دەتوانن لەدەرەوەی وڵات درێژە بەخوێندن بدەن بەڵام نایانەوێت سامان و داهاتی وڵات بەرنەدەرەوە.

بەهۆی نەبوونی مووچە نەخۆشخانەی منداڵان دادەخرێت
پێشت بەهۆی نەبوونی مووچە نەخۆشخانەی منداڵان دادەخرێت
عێراق وەڵامی پێشبینییەکانی زانا هۆڵەندییەکەی دایەوە
دواتر عێراق وەڵامی پێشبینییەکانی زانا هۆڵەندییەکەی دایەوە
ەیوەندیدار