دادگای فیدراڵی لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە



دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی سێ سکاڵای پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بە پێی خشتەی کارەکانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ دووشەممە، دادگاکە دەربارەی سێ سکاڵا کۆدەبێتەوە کە پەیوەندییان بە یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە هەیە.

سکاڵاکان لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

بڕیاربوو ڕۆژی 3ی ئەم مانگە دۆسێکان یەکلابکرێنەوە، بەڵام دادگای فیدراڵی بۆ ئەمڕۆ دوایخستبوون.

پێشتریش دادگای فیدراڵی بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندبۆوە، بەوەش هەموو ئەو بڕیار و یاسایانە هەڵوەشێندرانەوە کە لە دوای کۆتاییهاتنی تەمەنی یاسایی پەرلەمانەکە پەسەندکرابوون.

هێزەکانی عێراق لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکووک کشانەوە
پێشت هێزەکانی عێراق لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکووک کشانەوە
بەهۆی نەبوونی مووچە نەخۆشخانەی منداڵان دادەخرێت
دواتر بەهۆی نەبوونی مووچە نەخۆشخانەی منداڵان دادەخرێت
ەیوەندیدار