بەشی دووەمی پارە دزراوەكانی عیراق گەڕێندرایەوە



ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەشێكی دیكەی پارە دزراوەكەی بانكی رافیدەینی عێراق گەڕێندرایەوە و پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكەش بەردەوام دەبێت .

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بڕێكی دیكەی پارە دزراوەكان گەڕێندراوەتەوە، كە ١٣٤ ملیار و ٤٥٥ ملیۆن دینارە و تا ئێستا دوو بەش لەپارە دزراوەكەی بانكی رافیدەین گەڕێندراوەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكە بەردەوام دەبێت و تائێستا ٣١٧ ملیار و ٥٣٥ ملیۆن و ٥٣٦ هەزار دینار گەڕێندراوەتەوە.

ئەمریكا چەند كۆمپانیایەك بەهۆی یارمەتیدانی سوپای ڕوسیاوە دەخاتە لیستی ڕەشەوە
پێشت ئەمریكا چەند كۆمپانیایەك بەهۆی یارمەتیدانی سوپای ڕوسیاوە دەخاتە لیستی ڕەشەوە
ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكەی ناسریە بەرزبۆوە
دواتر ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكەی ناسریە بەرزبۆوە
ەیوەندیدار