ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكەی ناسریە بەرزبۆوە



خەڵك-
ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكەی دوێنێی ناسریە ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە سێ‌ كوژراو، دوای ئەوەی یەكێك لە بریندارەكان ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

ژمارەی بریندارەكانی خۆپیشاندانەكەی دوێنێ‌ چوار شەممەی پارێزگای زیقار گەیشتە 21 بریندار، هەندێك لە بریندارەكانیش بە گوللـەی هێزە ئەمنییەكان برینداربوون، پێشبینیش دەكرێت خۆپیشاندانەكە دەسپێبكاتەوە، دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بانگەشە بۆ سازدانی كرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی شاری ناسریە، ڕژانە سەر شەقامەكان بۆ بەخاكسپاردنی دوو خۆپیشاندەر كە سەرلەئێوارەی دوێنێ‌ چوار شەممە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەكان كوژران.

دوێنێ‌ چوار شەممە خۆپیشاندەرانی شارى ناسریە (سەنتەری پارێزگای زیقار)، لە خۆپیشاندانەكەیاندا داوای فەراهەمكردنی خزمەتگوزاریی و لەسەركارلابردنی پارێزگاریان كرد و دواتر خۆپیشاندەران لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەیەكدا هەڵپژان.

بەشی دووەمی پارە دزراوەكانی عیراق گەڕێندرایەوە
پێشت بەشی دووەمی پارە دزراوەكانی عیراق گەڕێندرایەوە
ئینريكی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا جیابوونەوە
دواتر ئینريكی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا جیابوونەوە
ەیوەندیدار