ئەمریكا چەند كۆمپانیایەك بەهۆی یارمەتیدانی سوپای ڕوسیاوە دەخاتە لیستی ڕەشەوە



بەهۆی پشتیوانیكردن لە سوپای ڕووسیا و پیشەسازی بەرگری ئەو وڵاتە و پشتیوانیكردن لە چالاكییە ئەتۆمییەكانی پاكستان و كۆمپانیایەكی كارەبای ئێران، حكومەتی ئەمریكا 24 كۆمپانیا و لایەنی دیكەی خستە لیستی ڕەشەوە.

وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەو كۆمپانیا و لایەنەنانە، كە بنكەكانیان لە لاتیڤیا و پاكستان و ڕووسیا و سینگاپوور و سویسرایە، بەهۆی نیگەرانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكاوە خراونەتە لیستەكەوە، كە بریتین لە فایبەر ئۆپتیك سۆلوشنس لە لاتیڤیا، كۆمپانیای ئەی ئۆ كرافتوای ڕووسی، كە خۆی بە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی زانیاری تەكنەلۆجیا دەزانێت لە ڕووسیادا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ناوەندی توێژینەوەی زانستی ئەی ئۆی ڕووسیش لە لیستەكەدایە، كۆمپانیای فایبەرسێنس و كۆمپانیای ئۆپتۆلین و مایكرۆئێلیكترۆنیك و میلور سای سویسری و كۆمەڵێك كۆمپانیای دیكە خراونەتە لیستەكەوە.

وەزارەتی بازرگانی ئەمریكاش چوار كۆمپانیای بازرگانی دیكەی لە سینگاپوور خستۆتە لیستەكەوە، ئەوەش بەهۆی دابینكردن یاخود هەوڵدان بۆ یارمەتیدانی كۆمپانیایەكی كارەبای ئێران.

هاوكات ئەمەریكا 10 كۆمپانیای دیكەی لە پاكستان و ئیماڕات خستۆتە لیستی ڕەشەوە ئاشكراشیكردووە، كە ئەو كۆمپانیایانە مەترسییەیان دروست كردووە لە بەكارهێنانی پێویستییەكانی چالاكییە ئەتۆمییە ناپارێزراوەكەی پاكستان یاخود بەشدارن لە چالاكییە ئەتۆمی و موشەكییەكانی پاكستاندا.

یەكێتی ئەوروپا: یارمەتییە سەربازییەكان بۆ ئۆكراینا ڕاناگرین
پێشت یەكێتی ئەوروپا: یارمەتییە سەربازییەكان بۆ ئۆكراینا ڕاناگرین
بەشی دووەمی پارە دزراوەكانی عیراق گەڕێندرایەوە
دواتر بەشی دووەمی پارە دزراوەكانی عیراق گەڕێندرایەوە
ەیوەندیدار