سەرۆکی موساد: لە دڵی تاراندا وەڵامی ئێران دەدەینەوە



سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هەر پلانێکی ئێران دەداتەوە کە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی ئیسرائیل و ڕایگەیاند، “لە ناو دڵی تاراندا وەڵامیان دەدەینەوە”.

داڤید برنیاع سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل “موساد” لە میانی کۆنگرەیەکی ئەمنیدا کە ساڵانە لە زانکۆی رایشمان ساز دەکرێت ڕایگەیاند، “ساڵی ڕابردوو ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی 27 هێرشی تیرۆریستی ئێرانیان لە ئەوروپا، ئەفریقا، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای باشوور پووچەڵ کردەوە”.

وتیشی: “کاتی ئەوە هاتووە ڕژێمی مەلاکان (ئێران) باجی چالاکییە تیرۆریستییەکانی بدات”.

برنیاع هەڕەشەی ئەوەشی لە ئێران کرد کە لە ناو دڵی پایتەختەکەیدا وەڵامی هێرشەکانی دەداتەوە و وتی: “ئەگەر لەڕێی هەر بریکارێك یان ئێرانییەك یان بەکرێگیراوێك، بە هەر جۆرێك لە جۆرەکان زیان بە ئیسرائیلییەك یان جوولەکەیەك بگەیەندرێت، ئەوا لە ڕێی (بەئامانجگرتنی) ئەو ئێرانییانەوە وەڵام دەدرێتەوە کە هێرشەکەیان ئەنجام داوە هەروەها ئەوانەش کە پلانەکەیان داناوە تا دەگاتە باڵاترین پلەی سەرکردایەتی (ئێرانی) کە ڕێی بە ئەنجامدانی هێرشەکە داوە.. دەشزانم چی دەڵێم”.

سەرۆکی موساد لە بەردەوامی هەڕەشەکایندا جەختیکردەوە کە “لە قووڵایی خاکی ئێران، تەنانەت لە ناو دڵی تاراندا” وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەنەوە.

ڕوسیا ڤیزە لەسەر لە چوار وڵاتی عەرەبی هەڵدەگرێت
پێشت ڕوسیا ڤیزە لەسەر لە چوار وڵاتی عەرەبی هەڵدەگرێت
مێتا سیستەمێکی نوێی زیرەکی دەستکرد بڵاودەکاتەوە
دواتر مێتا سیستەمێکی نوێی زیرەکی دەستکرد بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار