ڕوسیا ڤیزە لەسەر لە چوار وڵاتی عەرەبی هەڵدەگرێت



ماکسیم ڕێشێتنیکۆف، وەزیری گەشەپێدانی ئابوری ڕوسیا، ڕایگەیاند، ڕوسیا پێشنیاری هەڵگرتنی ڤیزەی گەشتیاری بۆ کوێت، عومان، بەحرەین، سعودیە و مالیزیا کردووە.

ماکسیم ڕێشێتنیکۆڤ لە وتارێکدا لە دانیشتنی کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵات “گەشتیاری ناوخۆیی: ئاڵنگاریی و دەرفەتەکان لە ڕاستینەی ئێستادا” وتی: “ئێمە کاردەکەین بۆ هەڵگرتنی ڤیزەی ئەو وڵاتانەی کە لەگەڵیاندا کاردەکەین، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە نێویاندا هەن، هەروەها پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ڤیزەمان بە کوەیت، عومان، بەحرەین، سعودیە، و مالیزیا کردووە.”

ڕووسیا و چین لە ١ ئابەوە  ئامادەن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوان حکومەتەکان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی گەشتیاری، بێ ڤیزە، گروپی گەشتیاری یەکتر وەربگرن. ​

هەروەها لە هەمان بەروارەوە ئاڵوگۆڕی گەشتی گروپی بێ ڤیزە لە نێوان ڕووسیا و ئێران دەستی پێکردووە، لای خۆیەوە دیمیتری ڤاکرۆکۆڤ بریکاری وەزیری گەشەپێدانی ئابووری ڕوسیا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٤ دەستپێکردنی ئاڵوگۆڕی گەشتیاری بەکۆمەڵی بێ ڤیزە لەنێوان ڕووسیا و هیندستان ئەنجام بدرێت.

داهاتی نەوتی مانگی ئەیلول زیاتر لە نۆ ملیار دۆلارە
پێشت داهاتی نەوتی مانگی ئەیلول زیاتر لە نۆ ملیار دۆلارە
سەرۆکی موساد: لە دڵی تاراندا وەڵامی ئێران دەدەینەوە
دواتر سەرۆکی موساد: لە دڵی تاراندا وەڵامی ئێران دەدەینەوە
ەیوەندیدار