مێتا سیستەمێکی نوێی زیرەکی دەستکرد بڵاودەکاتەوە



ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، کۆمپانیای “مێتا پلاتفۆرم” سیستەمێکی نوێی زیرەکی دەستکرد- AI پەرەپێدەدات، بە ئامانجی ئەوەی وەک پێشکەوتووترین مۆدێل بەهێز بێت کە لەلایەن OpenAI پێشکەش دەکرێت.

ڕۆژنامەکە لە ژمارەیەکیدا کە دوێنێ بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیای مێتا لە ساڵی داهاتوودا مۆدێلی نوێی زیرەکی دەستکرد پەرەپێدەدات، چەندین هێندە بەهێزتر دەبێت لە وەشانی بازرگانی خۆی بە ناوی Llama 2 ە.

Llama 2 مۆدێلێکی زمانەوانی گەورەی زیرەکی دەستکردە کە لەلایەن میتا لە مانگی تەمموزدا بڵاوکرایەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سیستەمە پلان بۆ داڕێژراوە، هێشتا چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری بەخۆیەوە ببینێت، یارمەتی کۆمپانیاکانی دیکە دەدات بۆ بنیاتنانی خزمەتگوزارییەکان کە کار لەسەر دەقی نوسراو، وەرگێڕان و شیکاریی دەکەن.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، مێتا پێشبینی دەکات لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ دەست بە ڕاهێنان لەسەر سیستەمی نوێی زیرەکی دەستکرد بکات کە بە مۆدێلی زمانەوانی گەورە ناسراوە.

سەرۆکی موساد: لە دڵی تاراندا وەڵامی ئێران دەدەینەوە
پێشت سەرۆکی موساد: لە دڵی تاراندا وەڵامی ئێران دەدەینەوە
لە بەردەڕەش بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا
دواتر لە بەردەڕەش بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار