وەرزی سەرما مەترسییەکانی کۆرۆنا زیاد دەکات



تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان لە چەند مانگی داهاتوودا دەربڕی.

تیدرۆس ئەدهانۆم، هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی “کۆڤید-١٩” لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان لە نیوەگۆی باکوور، وێڕای ئەوەی کۆمپانیاکانی “مۆدێرنا” و “فایزەر” کاریگەری ڤاکسینەکانیان لە دژی ڤایرۆسەکە و گۆڕاوە نوێیەکەی سەلماندووە.

بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشکرد: “نیگەرانی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند مانگی داهاتوودا زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا، حاڵەتەکانی تووشبوون کە پێویستی بە خەواندن لە نەخۆشخانە هەیە لە ئەوروپاش ڕوو لە زیادبوون دەکات”.

ڕەیانا بو حاقە، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە قەتەر لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا ئاشکرای کرد، حەوت هەزار حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوە نوێیەکەی ڤایرۆسی “کۆڤید-١٩” کە بە “EG.5” ناسراوە، لە ٥٢ وڵاتی جیهان تۆمارکراون.

ڕەیانا بو حاقە، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە تەندروستی کەسانی بەساڵاچووان و ئەو کەسانە دەربڕی کە بەدەست حاڵەتە تەندروستییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان، هەروەها شێرپەنجە دەناڵێنن، چونکە بەهۆی لاوازی بەرگری لەشیان ئەگەری توشبوونیان زیاترە.

سەبارەت بە نیشانەکانی گۆڕاوی “EG.5″، ڕەیانا بو حاقە ڕوونیکردەوە: نیشانەکانی هاوشێوەی جۆرەکانی پێشووی “کۆڤید-١٩” یە، وەک ماندوێتی، سکچوون، هەناسە تەنگی، بەرزی پلەی گەرمی، تا، ئازاری قورگ، ئاوی لووت ، کۆکە، ئازاری جەستە و ماسولکەکان، هەروەها کەمبوونەوەی ڕێژەی ئۆکسجین لە حاڵەتەکانی هەوکردندا توندتر دەبێت.

ڕەیانا بو حاقە هۆشداریدا، ئەو کەسانەی ڤاکسینی “کۆڤید-١٩” یان وەرگرتووە، ئەگەری توشبوونیان بەگۆڕاوە نوێیەکەی “EG.5” هەیە.

چەند بەڕێوەبەرایەتییەک بایکۆتی ڕاگەیاند
پێشت چەند بەڕێوەبەرایەتییەک بایکۆتی ڕاگەیاند
لە چەند ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سەدان دۆنم لە پێنجوێن و شارباژێڕ سووتان
دواتر لە چەند ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سەدان دۆنم لە پێنجوێن و شارباژێڕ سووتان
ەیوەندیدار