سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەکرێت



وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەمڕۆ خشتەی مووچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە دابەشكردنی مووچە لە (١٥ی ئایار) دەستپێدەكات و لە ڕۆژی (٢٠ی ئایار) كۆتایی دێت، بەڵام لیستەكە مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی تێدا نییە.

بەپێی خشتەکە سبەینێ پێنجشەممە ١٦-٥-٢٠٢٤، مووچەی وەزارەتی (تەندروستی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی،دارایی و ئابوری، ناوخۆ، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی) دابەشدەکرێت.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند،  بڕی ١٦٨ ملیار و ئەمڕۆش چوارشەممە ١٥-٥-٢٠٢٣، بڕی ٤٤٣ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان كرا بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و كەمئەندامان و كەسوكاری شەهیدان.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: دەستمان بەسەر ١١ کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەردا گرت
پێشت بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: دەستمان بەسەر ١١ کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەردا گرت
پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
دواتر پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
پەیوەندیدار