شارەزایەكی كەشناسی: بەم زووانە گەرما نایەت و باران بەردەوام دەبێت



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات، کەش بەزۆری بەفێنکی دەمێنێتەوە ڕۆژانە و شەوانەش نیمچە سارد دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی ئەوتۆ بەخۆوە نابینن تاماوەیەکی دورودرێژ و دەشڵێت: “بەم زووانە وەرزی گەرمای هاوینی لەناوچەکانمان دەستپێناکات”.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی جێگیر بوونی سیستەمێکی پەستان بەرز و وشک لەسەر ناوچەکانی باکور و باکوری خۆرئاوای ئەوروپا و ناوچە جیاوازەکانی تری ناوەڕاستی ئەوروپا و جێگیر بوونی ئەم سیستەمە وشک و پەستان بەرزە پەلیکێشاوە بۆ سەر بەشێکی زۆری باکوری ئەفریقیاش ئەمەش وای کردووە لەسەرجەم ئەو ناوچانە پلەکانی گەرما بچێتە سەروی نۆڕماڵ و کەشێکی وشک و بێ دابارینی باڵادەست بێت لەسەریان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم سیستەمە هاوکێشەکەی بۆ ناوچەکانی ئێمە و دەوروبەر پێچەوانە کردۆتەوە و وایکردووە پەستان دابەزێت و پلەکانی گەرما بێتە خوار نۆڕماڵ بەڕێژەی بەرچاو و خێرایی باش لەهەموو ئاڕاستەکانەوە ناو بەناو چالاک بێت و ماوەکانی ڕابردووش بووە هۆی بارینی بارانی زۆر و بەفرێکی باش لەباکوری کورستان و تەرزە و لافاو لەسەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و دەورووبەر.

ئەو شارەزایەی كەشناسی دەشڵێت: ئێستا کاریگەری تەوژمە هەوای ساردی سیبری ڕوسی ماوەتەوە لەسەر ناوچەکە و دەورووبەر، کەئەمەش ڕێگری دەکات و ناهێڵێ وەرزی گەرما باڵادەست بێت لەسەر ناوچەکە و بەوهۆیەوە تۆپەڵە هەوایه گەرمەکان چالاک نابن بەڕووی ناوچەکە و بشگەن بەشێوەی لاواز دێن ئەویش لە باکوری ئەفەریقیاوە دەبێت تاوەکو نزمە پەستانی وەرزی گەرمی زەریای هیندی نەیات وەرزی گەرمای هاوین دەست پێناکات لەناوچەکە، کەئەویش لەمانگی شەش و حەوت و هەشت- دا دەبێت ناو بەناو شەپۆلی گەرمای هاوینی دەڕەخسێنێ، بەڵام شەپۆلەکان جێی مەترسی نابن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەیە لەم مانگەدا بڕێک بارانی تر و هەورە بروسکە ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە، کەسبەی 16 ی مانگ بەتایبەتی لەهەندێ ناوچە و شوێن بارانێکی کەم و هەورە بروسکە هەیە بۆ مانگی شەش-یش ئەگەری بەختە باران دەمێنێ.

مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم كرا
پێشت مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم كرا
پەیوەندی دایکان و باوکان چۆن کاریگەری لەسەر منداڵەکان هەیە؟
دواتر پەیوەندی دایکان و باوکان چۆن کاریگەری لەسەر منداڵەکان هەیە؟
پەیوەندیدار