كێشەی “هەژماری من” و “تەوتین” چی كاریگەرییەكی لەسەر مووچەی هەرێم دەبێت؟



وەک دەوترێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای دواکەوتنی مووچەی مانگانەیان، لە ئێستادا لە نێوان ململانێ و بەرداشی ‘هەژماری من’ و ‘تەوتین’ی حکومەتی عێراقی ماونەتەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا مووچەکانیان لە ڕێگای ئەو ژماری بانکیەوە وەربگرن.

حکومەتی هەرێم پێداگری لەسەر هەژماری من دەکاتەوە، حکومەتی عێراقیش دەڵێت: بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ دەکەین و دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگای بانکەکانی حکومەتی فیدراڵیەوە تۆماربکرێن و موچە وەربگرن.

ڕۆژێک هەژماری من و وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە بڵاودەکەنەوە دەڵێن: بانکی تی بی ئای کە بانکێکی حکومەتی فیدراڵی عێراقە هاتووەتە ناو هەژماری من، بە دوایدا تی بی ئای-ش دەڵێت: ئێمە بانکی حکومین و ناچینە ناو پڕۆژەی بانکە ئەهلییەکان، بەشێک لە پەرلەمانتارانیش دەڵێن، هۆکاری دواکەوتنی موچەی مانگی چوار پەیوەندی هەیە بە دەستپێنەکردنی پرۆسەی تەوتینەوە لە هەرێم.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دەنگی (كوردی ئەمریكا) ڕایگەیاندووە، ئێستا دوو بابەت بونەتە کەشە لەنێوان هەرێم و بەغداد، کە کاریکردووەتە سەر دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم، یەکەم بابەتی تەوتین و دووەمیش بابەتی داهاتی ناوخۆی هەرێم.

ڕاشیگەیاندووە، کێشەکە لێرەدایە کە لەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق زۆر بەڕوونی باس لە بانکە حکومییە فیدراڵییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کراوە. تەوتین، پەیوەندی وەزارەتێکی دیاریکراوە لەگەڵ بانکێکی حکومەتی فیدراڵی، من دوێنێش قسەم لەگەڵ بەرێوەبەری بانکی تی بی ئای کرد و ئەو وتی، “ئێمە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق جێبەجێ دەکەین و هەروەها فرمانی سەرۆک وەزیرانیشمان هەیە، بەڵام هەژماری من لەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا باسی نەکراوە”.

وتیشی، “ئەگەر ئەو دوو گرفتە چارەسەر نەکرێ (تەوتین و داهاتی ناوخۆ) ئەوا مووچەی مانگی پێنج نانێرن، بۆیە باشترین شت ئەوەیە لەبری لێدوان لەسەر یەکتر هەردولا لەسەر ئاستێکی بەرز دابنیشن ڕێکبکەون بەڕێککەوتنی نووسراو نەک زارەکی، ڕێکبکەون لەسەر ئەو دوو گرفتە ئەگەرنا کێشەکە بەردەوام دەبێت”.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، هەرێمی کوردستان خۆی بانکی نەبووە و تا ئەم ساتەش بانکی نییە، خۆزگە هەرێم بانکی هاوشێوەی ڕەشید و ڕافیدەین و تی بی ئای هەبووایە ئەوکات وەک ئەوان بەشێک بونایە لە پڕۆسەی تەوتین.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیاری دادگای فیدراڵی ڕوونە دەڵێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای تەوتین. خەڵک واتێگەیشتبوو لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کە مووچە دابین بکرێت ئەگەر هەر کێشەیەکیش لەنێوان هەرێم و بەغداد هەبێ، بەداخەوە دەبوو حکومەتی هەرێم پێش هەمووان وەڵامدانەوەی هەبووایە بۆ ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی. لە 2/21 وە تا ئەمڕۆ کە بڕیارەکە دەرچووە ڕێککەوتن نەکراوە لەسەر ئەم بابەتە و تەوتین دەستیپێنەکردووە و جیاوازییەکەش هێندە زۆرە حکومەتی هەرێم دەڵێ هەژماری من لەبانکی ئەهلی تەوتینە، بەڵام بڕیاری دادگای فیدراڵی دەڵێ تەوتین لەبانکە فیدراڵییەکانی دەرەوەی هەرێمە. دوای ئەوە بابەتی داهاتی نانەوتی کەهەرێم ئامادەنیە ڕادەستی بکات.

ئاشكراشی كردووە، ئێستا خەڵک دواکەوتنی مووچەکەی وەک باجی ئەوەدەدات کە ئەم حکومەتی هەرێمەی هەیە، خەڵک نابێت لە حکومەتی هەرێمی قبوڵ بکات یاری بەمووچە و قووتی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ عێراقیش ئەوەیە، کاتێک حکومەتی هەرێم ئامادەنییە پابەند بێ بەبڕیاری دادگای فیدراڵی نابێ باجەکەی خەڵک بیدات، حەقە حکومەتی عێراقیش ڕێوشوێن بگرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی ڕێگرن لەتەوتین یاخود سستی دەکەن، لایەنی زیانمەندیش کە مووچەخۆرە خۆی دەتوانێت بچێت لەدادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار بکاتەوە کەڕێگرە لەتەوتین و هاتنی مووچەکەی.

سۆران عومەر دەشڵێت: “هۆکاری پێداگری حکومەتی هەرێم لەسەر هەژماری من، ئەوەیە حکومەتی هەرێم ئەوەی لەبانکی ئەهلی بۆی دەکرێت، لە تەوتین لەبانکی حوکمی بۆی ناکرێت و لێشی قبوڵ ناکرێ.”

ئەم شەپۆلی بارانە یەدەگی ئاوی عێراقی سێ هێندە زیادکردووە
پێشت ئەم شەپۆلی بارانە یەدەگی ئاوی عێراقی سێ هێندە زیادکردووە
ئێران ڕۆژانی شەممەی كردە پشووی فەرمی
دواتر ئێران ڕۆژانی شەممەی كردە پشووی فەرمی
پەیوەندیدار