لە چەند ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سەدان دۆنم لە پێنجوێن و شارباژێڕ سووتان



لە چەند ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سەدان دۆنم پووش و پاوان و دارستانەکانی سنووری پێنجوێن و شارباژێڕی سەر بە سلێمانی سووتان و ئاگرەکەی چیای ئەزمەڕیش بە هۆی ئاگری نێرگەلەوە بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە،

لە چەند ڕووداوێکی جیادا، ئاگر لە سنووری گوندەکانی بەلەکاوی، گۆڵێ، سەرسوراو، میراوا، برالە ، سەربرالەی سنووری ناحیەی گەرمکی سەر بە پێنجوێن کەوتەوە بە هۆیانەوە 220 دۆنم پووش و پاوان و دارستانەکان سووتان.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوێنی بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێك لە سنوری گوندی شارستێنەی نائیەی سیتەك کەوتەوە و بە هۆیەوە نزیکەی 100 دۆنم پووش و پاوان و چەندین داری سروشتی سووتان.

ئاگرەکانیش لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بە هاوکاری هاووڵاتییان کوژێندرانەوە.

پۆلیسی دارستان ڕاشیگەیاند لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگرێك لە چیای ئەزمەڕ کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی نزیکەی 20 دۆنم پووش و پاوان و لەناوچوونى سەدان داری سروشتی.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای پشکنینی سنوورەکە دەرکەوت هۆکارى دروست بوونى ئاگرەکە خەڵوز و پشکۆى نێرگەلەی چەند هاووڵاتیەك بووە کە لەپاش خۆیان بە نەکوژاوەیی بەجێیان هێشتووە.

وەرزی سەرما مەترسییەکانی کۆرۆنا زیاد دەکات
پێشت وەرزی سەرما مەترسییەکانی کۆرۆنا زیاد دەکات
ھۆکارەکانی نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان
دواتر ھۆکارەکانی نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان
ەیوەندیدار