ئێران ڕۆژانی شەممەی كردە پشووی فەرمی



نوێنەرانی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران (پەرلەمان) ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ڕۆژی هەینی و شەممە بکرێتە پشووی کۆتایی هەفتە، بەمەش دەوام لە هەفتەیەکدا لە وڵاتدا لە ٤٤ کاتژمێرەوە بۆ ٤٠ کاتژمێر کەم دەکرێتەوە ئەگەر ئەنجوومەنی دەستووری ئەم بڕیارە پەسەند بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی (میهر)، نوێنەرانی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی، لەمیانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوار شەممە (١٥ی ئایاری ٢٠٢٤)، وردەکارییەکانی ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی مادەی ٨٧ی یاسای ئیدارەی خزمەتگوزاریی شارستانی، کە بە زیادکردنی ڕۆژانی پشووی کۆتایی هەفتە ناسراوە تاوتوێ کردووە.

ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ڕێککەوتن لەسەر تێبینی ٣ی پەیڕەوەکە لەسەر بەم شێوەیەی خوارەوە:

تێبینی 3 – هەموو دەزگا جێبەجێکارەکان بە بارەگا و پارێزگاكانەوە، جگە لە یەکە سەربازییەکان، جێبەجێکردنی یاسا، ئاسایش، و بەشی ئۆپەراسیۆنی یەکەکانی خزمەتگوزاری وەک نەخۆشخانە، ناوەندەکانی چاودێری تەندروستی، ناوەندەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی، بانکەکان، دامەزراوە وەرزشییەکان، پێویستە بۆ ئەوەی هەفتەی پێنج ڕۆژ کار بکات، لە یەک شەممەوە تا پێنج شەممە.

– پێویستە ئەو دامەزراوانە لە ماوەی سێ مانگدا لە بەرواری کاریگەریی ئەم یاسایەوە لیستی تەواو بۆ بەڕێوەبردنی جێبەجێکردنی یەکە خزمەتگوزارییەکانی پابەندی ئەم یاداشتە ئامادە بکەن، کە لەلایەن دەزگای کارگێڕی و كاری دەوڵەتەوە ئامادە دەکرێت و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند دەکرێت .

كێشەی “هەژماری من” و “تەوتین” چی كاریگەرییەكی لەسەر مووچەی هەرێم دەبێت؟
پێشت كێشەی “هەژماری من” و “تەوتین” چی كاریگەرییەكی لەسەر مووچەی هەرێم دەبێت؟
گرفتێکی تر عێراق دووچاری پەکخستنی پرۆژەکان دەکات
دواتر گرفتێکی تر عێراق دووچاری پەکخستنی پرۆژەکان دەکات
پەیوەندیدار