هاتووچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بەهۆی مانگرتنی بارهەڵگرەكانەوە كە ئاستەنگی هاتووچۆی دروستكردووە رێگایەكی سەرەكی لە سنووری قەزاكە بەكارمەهێنن، بەهۆی لۆد و قەرەباڵغی لەو دوو شەقامە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ناڕەزاییی دەربڕینی بارهەڵگرەکان کە لە شارەکانی کوردستان مانیان گرتووە، لەسنوری دەربەندیخان بەنزیکەی دە کیلۆمەتر بارهەڵگر ڕیزیان گرتووە بەرەو بانی خێڵان و ڕێگای باوەخۆشێن و ڕێگای ژاڵەناوبچن ، کەبارهەڵگرێک نزیکەی سیانزە مەتر درێژە وەزۆربەی ڕێگاکان بەدوو ڕیز وەستاون .

هاوکات داوا لە هاوشارییانی دەربەندیخان دەکات ئەمشەو تا بۆیان دەکرێ شەقامی سی مەتری گەڵابەکان و خوارووی مزگەوتی حاجی ساڵەحی گەڵاڵی بەرەو گومرگی کۆن بەکار مەهێنن بەهۆی لۆد و قەرەباڵغی لەو دوو شەقامە .

پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
پێشت پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
حزبەكەی مالكی هەڵوێستی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی هەرێم ڕاگەیاند
دواتر حزبەكەی مالكی هەڵوێستی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی هەرێم ڕاگەیاند
پەیوەندیدار