تووشبوون بە شێرپەنجە لە کەسانی خوار ٥٠ ساڵ زیادیکردووە



توێژینەوەیەک دەریدەخات ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجە لەکەسانی خوار تەمەن ٥٠ ساڵدا زیادیکردووە بەشێوەیەک لە سەرتاسەری جیهاندا بەراورد بە پێشتر ٧٩٪ زیادی کردووە.

توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی ئەدینبۆرگی سکۆتلەندی و سکوڵی پزیشکی زانکۆی ژێجیانگ لە هانگژۆی چین ئەنجامدراوە و تێیدا توێژەران داتای ٢٠٤ وڵاتیان شیکردووەتەوە کە ٢٩ جۆری شێرپەنجەیان لەخۆگرتووە.

بەپێی توێژینەوەکە، کە وردەکارییەکەی لەلایەن ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە سەرەتای دەرکەوتنیدا لە سەرانسەری جیهاندا زیادیکردووە و لە یەک ملیۆن و ٨٢٠ هەزار کەسەوە لە ساڵی ١٩٩٠ بووە بە سێ ملیۆن و ٢٦٠ هەزار تا ساڵی ٢٠١٩.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مردن بە شێرپەنجە لەنێو ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان ٣٠ تا ٤٠ ساڵی یان کەمتردایە بە رێژەی ٢٧٪ زیادیکردووە و ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە خوار تەمەنی پەنجا ساڵییەوە بەهۆی شێرپەنجەوە گیان لەدەست دەدەن.

هاوکات، ئەوانەی توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە، باسیان لەوەکردووە کە خراپی خۆراک، بەکارهێنانی کحول و تووتن، سستی جەستە و قەڵەوی لە هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەن.

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار منداڵی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
پێشت لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار منداڵی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
ڕوسیا ناتوانێت ڕێگری بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ بکات
دواتر ڕوسیا ناتوانێت ڕێگری بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ بکات
ەیوەندیدار