لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار منداڵی خێزانێک گیانیان لەدەستدا



ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگای  نێوان کەرکوک – بەغدا، چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایک و باوکیان بە سەختی برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکە لەڕێگای نێوان کەرکوک – بەغدا ڕوویداوە و ئەو چوارمنداڵەی گیانیان لەدەستداوە منداڵی یەک خێزانن و دایک و باوکیشیان بەسەختی برینداربوون.

باسی لەوەکردووە، ڕووداوەکە لەجۆری وەرگەڕان بووە و جۆری ئۆتۆمبێلەکەش پرادۆ بووە.

ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو خێزانەی تووشی رووداوەکەبوون ، خەڵکی بەغدان و بەرەو پارێزگای هەولێر ڕۆیشتوون.

حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونن
پێشت حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیادبوونن
تووشبوون بە شێرپەنجە لە کەسانی خوار ٥٠ ساڵ زیادیکردووە
دواتر تووشبوون بە شێرپەنجە لە کەسانی خوار ٥٠ ساڵ زیادیکردووە
ەیوەندیدار