ڕوسیا ناتوانێت ڕێگری بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ بکات


ئەمڕۆ پێنجشەممە یانیس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی ڕیکخراوی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە هاوپەیمانێتی ناتۆ لە کۆبوونەوەی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ڕایگەیاند، ڕوسیا ناتوانێت ڕێگری دروست بکات لەبەردەم ئۆکراینادا هەتا نەتوانێت ببێت بە ئەندام لەناو رێکخراوەکەدا.

ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئۆکرانیا خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات و ڕوسیا ناتوانێت ڕێگربێت لەبەردەم بڕیاری ئۆکرانیا بۆ ئەوەی لەڕیزی وڵاتانی ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەستی ناسراو بە ناتۆ ببێتە ئەندام.

وتیشی، جەنگی ڕوسیا دژ بە ئۆکراینا بەشێوەیەکی بنچینەیی لەساڵی ٢٠١٤وە دەستی پێکردووە، کاتێک ڕوسیا نیوەدورگەی کریمیای وەک بەشێک لە خاکی ڕوسیا ناساند و لکاندی بە بەخاکەکەیەوە، بەڵام سوپای ئۆکراینا هەنگاو بە هەنگاو ئەو ناوچانە دەگەڕێننەوە کە لە بەرامبەر ڕووسیا لەدەستیان دابوو.

ئەمینداری گشتی ناتۆ دەڵێت، “هێزەکانمان لەڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بەهێزتر دەکەین و بەرگری لەخاکی وڵاتانی ناتۆ دەکەن و ئەو کارەش بە پێویست دەزانین هەتا بتوانین پارێزگاری لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە بکەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا شەڕی کرد بۆ ئەوەی ناتۆ لە سنوورەکانی وڵاتەکەی نزیک نەبێتەوە، بەڵام پێچەوانەکەی ڕوویدا لە کاتێکدا بوونی هێزەکانمان لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی هاوپەیمانێتییەکەمان زیادی کرد.

تووشبوون بە شێرپەنجە لە کەسانی خوار ٥٠ ساڵ زیادیکردووە
پێشت تووشبوون بە شێرپەنجە لە کەسانی خوار ٥٠ ساڵ زیادیکردووە
وەزیری تەندروستی: ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا زیاترە لەوەی ڕاگەیەندراوە
دواتر وەزیری تەندروستی: ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا زیاترە لەوەی ڕاگەیەندراوە
پەیوەندیدار