هەڤاڵ ئەبوبەکر: سلێمانی دەیبڕنەوە و باڵا دەکات، دەیکوژن و نامرێت



پارێزگاری سلێمانی دەستپێکردنی چەند چالاکییەكی ڕۆشنبیری و هونەر و کلتوریی لە شارەکە ڕاگەیاند و دەشڵێت: سلێمانی دەیبڕنەوە و باڵا دەکات، دەیکوژن و نامرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

سلێمانی دەیبڕنەوە و باڵا دەکات، دەیکوژن و نامرێت، چاوی لە ئاسۆ و ئایندە و نوێبوونەوەو ئاسودەیی و ئارامییە، لەم دۆخی دابڕان و ترازان و دابەشبوون و بێبەهاکردنی بەهاو هونەرو کولتورو زمان و فەرهەنگ و جوانیی و دادگەریی و مرۆڤبوونەدا؛ سلێمانی بەها بە هەموویان دەبەخشێتەوە، سبەی لە هۆڵی تەوار کۆنفرانسی دادپەروەریی و دووسبەی فێستیڤاڵی سلێمانی (دیداری سلێمانی بۆ هونەر و کولتور) لە پارکی هەواری شار بەڕێوەدەچێت و دوێنێ لە ڕۆژی جیهانیی کاری خێرخوازیی لە پارکی ئازادیی، بەڕێوەچوو، هەموو ڕۆژێک سلێمانی هەناسەی پاک دەکاتەوە بەبەری کوردستاندا؛ ئەم شارە:

((ئەهلێکی وای هەیە، کە هەموو ئەهلی دانشن

هەم نازیمی عوقودن و، هەم نازیری ئوموور))

لەبیرتان بێت؛

سلێمانی نە مەحکوومی عەجەم و نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو..

بۆیە، بۆ هەمیشە:

((بە موڵکی قارونی نادەم، خاشاکی کوچەو کۆڵانی

بە دڵ هۆگری ئەم شارەم، ناژیم بەبێ سلێمانی))

وەرن ئەغیاری یەکترو یارانی ڕۆژانی تار، لە ژوانی سلێمانیدا، بە جیاوازیی دەنگ و ڕەنگ و درک و سەنگتانەوە کۆببنەوە، ناکۆکییەکان تێبپەڕێنن و خۆمەگلێن لە ململانێ و شەڕە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە.

خوایە گیان، ئەم خەڵک و خاک و نیشتمانە لە چاوی بەد و لە دەستی بەدکار بپارێزیت..

نوێنەری سەرۆک کۆمار و لایەنە کوردییەکانی کەرکووک لە کۆبوونەوەدان
پێشت نوێنەری سەرۆک کۆمار و لایەنە کوردییەکانی کەرکووک لە کۆبوونەوەدان
خوێندنی باڵا هۆشداری دەداتە دەرچووانی پۆلی ١٢
دواتر خوێندنی باڵا هۆشداری دەداتە دەرچووانی پۆلی ١٢
ەیوەندیدار