توركیا سنوورەكانی ئامێدی بۆردوومانکرد



ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكە سەربازییەكانی سوپای توركیا بۆردوومانی ناوچەكانی سۆرێ و سگێریان لە سنوری شارۆچكەی ئامێدی  و زنجیرە چیاكانی مەتینیان لەسنوری قەزای ئامێدی كرد و تائیستا زیانەكانی نەزانراون.

بەگوێرەی زانیاریەكان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی سوپای توركیا ناوچەكانی سۆرێ و سگێرێیان بۆردوومان کردووە، هاوکات، كاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆش فڕۆكەكانی سوپای توركیا بۆردوومانی زنجیرە چیاكانی مەتینیان كرد و تا ئێستا زەرەر و زیانەكان نەزانراون.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک لە قەزای ئامێدی، دەنگی بۆردوومانەكان لەلایەن هاوڵاتیانەوە بیستراوە و زیانیش بە ژمارەیەك رەز و باخی هاوڵاتییان گەیشتووە کە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی سنوری ئامێدی و بەربۆردوومان کەوتوون.

کوژرانی چوار سەربازی تورکیا ڕاگەیەندرا
پێشت کوژرانی چوار سەربازی تورکیا ڕاگەیەندرا
یەک ڕۆژ وەک پشووی فەرمی لەم مانگەدا هەیە
دواتر یەک ڕۆژ وەک پشووی فەرمی لەم مانگەدا هەیە
ەیوەندیدار