کوژرانی چوار سەربازی تورکیا ڕاگەیەندرا



هێزەکانی پاراستنی گەل کوژرانی چوار سەربازییان لە ناوچەی زاپ ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی پاراستنی گەل بڵاویکردەوە کاتژمێر 9:50 خولەکی شەوی ڕابردوو هێزەکانی تورکیا لە زاپ بەرەو تونێلەکانی شەڕ چوون و هەوڵیانداوە تەقەمەنی لێ جێگیر بکەن، بەڵام لە چالاکییەکدا بۆمب بە سەربازەکانی تورکیادا تەقێندراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا چوار سەرباز کوژراون.

هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو کە تەرمی سەربازەکانی تورکیا کەوتوونەتە دەست گەریلاکانیان.

هاوڵاتیان لە دەنگۆی کەمکردنەوەی مووچە نیگەرانن
پێشت هاوڵاتیان لە دەنگۆی کەمکردنەوەی مووچە نیگەرانن
توركیا سنوورەكانی ئامێدی بۆردوومانکرد
دواتر توركیا سنوورەكانی ئامێدی بۆردوومانکرد
ەیوەندیدار