لە دهۆك خۆپیشاندانە



لە دهۆك خۆپیشاندان لە دژی ئەو سیاسەتەی حکومەتی عێراق ئەنجام دەدرێت کە لە پرسی بودجە و مووچەدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەدان کەس لە دهۆك بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دژی نەناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە کۆبوونەوە.

خۆپیشاندانەکە دوای تێپەڕبوونی ڕۆژێك دێت بەسەر کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، کە حکومەتی عێراقیان بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی تایبەی بە بودجە و برسیکردنی خەڵکی کوردستان تۆمەتبار کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرەکانی کردووە، بەڵام هێشتا لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت و هەشت نەدراوە.

کەموکورتییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت تاوتوێکرا
پێشت کەموکورتییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت تاوتوێکرا
نرخی خۆراک لە عێراق دابەزی
دواتر نرخی خۆراک لە عێراق دابەزی
ەیوەندیدار