کەموکورتییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت تاوتوێکرا



دوێنێ، عەمید سالار عبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی لە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، لە دیدارێکدا باسی لە کەموکورتی و لەمپەرەکانی بەردەم دەرهێنانی پاسپۆرت کرد.

 

لەو دیدارەدا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی وتی:” هەموو هەوڵێکمان داوە، تا خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان بکەین، بەڵام هەندێک کێشە و لەمپەرمان هەیە کە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نیە، بەهۆیەوە کێشەی بۆ ئێمە و هاوڵاتیانیش دروست کردووە”.

 

سەبارەت بە کێشەکانیش ئاماژەی بەوەکرد: “هاووڵاتیان لە دەرەوەی وڵات کە بۆ جاری دووەم پاسپۆرت وون دەکەن، پێویسته بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان تا مامەڵەی دەرهێنانەوەی پاسپۆرت بکەن، داوا دەکەین ئاسانکاریان بۆ بکرێت و هەر لە دەرەوەی وڵات بتوانن ببنەوە بە خاوەنی پاسپۆرت”.

 

دەربارەی ئەو منداڵانەی کە باوکیان ناتوانن ئامادە بن، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی وتی:” منداڵانی خوار هەژدە ساڵ، بەپێی یاسای عێراقی تەنها باوکیان دەبنە وەلی ئەمریان، بەڵام ڕوودەدات کە باوکیان بەهەر هۆکارێک بێت ناتوانێت ئامادە بێت، بەمەش منداڵەکە  لە دەرهێنانی پاسپۆرت بێبەش دەبێت، بۆیە داوا دەکەین دایکانیش بتوانن ببنە وەلی ئەمر، یان ڕێکارێکی چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە”.

 

عەمید سالار عبدوڵڵا ئاشکرشی کرد: ” کێشە لە کاتی دیاری کردنی سەردانی کردن هەیە، لە هەفتەیەکدا تەنها یەک ڕۆژە و لە ڕۆژەکەشدا یەک کاتژمێرە، ئەم ماوەیە زۆر کەمە پەستانێکی زۆر دەچێتە سەر ماڵپەڕەکە، هاوڵاتیانیش ناتوانن بە ئاسانی کاتی سەردانییان حجز بکەن، ئەمە جگە لەوەی کێشەی کەمی ئامێر و کورسی دانیشتنمان هەیە و کارەکانمانی سست کردووە.

یەک ڕۆژ وەک پشووی فەرمی لەم مانگەدا هەیە
پێشت یەک ڕۆژ وەک پشووی فەرمی لەم مانگەدا هەیە
لە دهۆك خۆپیشاندانە
دواتر لە دهۆك خۆپیشاندانە
ەیوەندیدار