نرخی خۆراک لە عێراق دابەزی



ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، دیوانی ناوەندی ئامار دابەزینی ڕێژەی ٪٠.٦ هەڵاوسانی لە ماوەی مانگی تەمموزدا تۆمارکردووە، بەراورد بەو ڕێژەیەی لە مانگی حوزەیراندا بووە.

ئەمڕۆ، عەبدولزەهرا هەنداوی، وتەبێژی فەرمی وەزارەتەکە، ڕایگەیاند، دابەزینی ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی پێشوودا کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەشی خۆراک و خواردنەوە ناکحولیەکان بە ڕێژەی ٪٠.٢ هەبووە.

نرخی شیر و پەنیر و هێلکە بەڕێژەی ٪١.٦ دابەزیوە، لەکاتێکدا نرخی سەوزەوات بەڕێژەی ٪١.٥  دابەزیوە، زەیت و چەوری بەڕێژەی ٪١.٦ کەمیکردووە، سەبارەت بە نرخی ماسی و خواردنەوە نا کحولیەکان، بەڕێژەی ٪٠.٤ بۆ ٪٠.٥ دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتییەکانی تووتن، جلوبەرگ و پێڵاو، پێداویستی و ئامێرەکان، تەندروستی، گواستنەوە، پەروەردە، چێشتخانە، کاڵا و خزمەتگوزارییە هەمەچەشنەکان، لە ماوەی مانگی تەمموزدا کەمێک بەرزبوونەوەی نرخەکانی تۆمارکردووە کە لە نێوان ٪٠.١ بۆ ٪٠.٦  بووە، جگە لە بەشی نیشتەجێبوون کە بەڕێژەی ٪٢.٢ نرخەکانی بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا نرخی بەشی کات بەسەربردن بەڕێژەی ٪٠.١ دابەزیوە.

سەبارەت بە هەڵاوسانی ساڵانە، عەبدولزەهرا هەنداوی ڕایگەیاندووە، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بەڕێژەی ٪٣.٥ بەرزبووەتەوە، بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو.

وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو نمونەیەی کە لە بازاڕەکاندا چاودێری دەکرێت، هەموو کاڵا و خزمەتگوزارییەکان ٣٣٣ کاڵا و خزمەتگوزاری لە خۆدەگرێت،ڕێژەی ٪٨٨ تێکڕای خەرجییەکانی مانگانەی هەیە، لە کۆی کەلوپەلەکانی ناو ئەم سەبەتەیە کە  دەگاتە ٤٨٦ بابەتی دابەشکراو بەسەر ١٢ بەشدا، تێکڕای خەرجی هەر تاکێک بۆیان لە مانگێکدا ٢٥ هەزار دیناری عێراقی زیاترە.

لە دهۆك خۆپیشاندانە
پێشت لە دهۆك خۆپیشاندانە
دوو خوشک  و کەسێکی دیکە باوکیان کوشت
دواتر دوو خوشک  و کەسێکی دیکە باوکیان کوشت
ەیوەندیدار