نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد



بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بازاڕی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ڕۆژی یەکشەممە نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٥ دۆلار ٦٣ سەنتە و بەراورد بە ڕۆژی یەکشەممە نرخەکەی هەشت سەنت بەرزبووەتەوە.

دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بەپێی ئامارەکانی ئەوان لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئابدا یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکی بەنزیکەی ١١.٥ ملیۆن بەرمیل دابەزیووە.

ئاڵپ ئەرسەلان وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە کاروباری نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا تەواو دەبێت و بە ئامانجی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کاردەکەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەهای دوو ملیار و ٤٦٩ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

چەند خۆراکێک لە پزیشک دوورتدەخاتەوە
پێشت چەند خۆراکێک لە پزیشک دوورتدەخاتەوە
سودانی: ئەو کەسانەی لە کەرکوک هەوڵی ئاژاوە و دووبەرەکییان داوە سزا دەدرێن
دواتر سودانی: ئەو کەسانەی لە کەرکوک هەوڵی ئاژاوە و دووبەرەکییان داوە سزا دەدرێن
ەیوەندیدار