چەند خۆراکێک لە پزیشک دوورتدەخاتەوە



لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە شێوازی خۆراکی تەندروست ئەگەری تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و هەندێک جۆری شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

چەند جۆرێکی خۆراکێک بە سوودە موعجیزەئامێزەکانیان جیا دەکرێنەوە، دەوڵەمەندن مادە خۆراکییە بەسوودەکان و وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت.

توو: بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، بە شێوەیەکی سروشتی شیرینە، ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسێنەر و ماددە خۆراکیەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تێدایە.

ماسی: سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و ترشی چەوری ئۆمیگا ٣یە، یارمەتی پاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ دەدات.

سەوزەی گەڵادار: سەوزەی تۆخ و گەڵادار سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین A و ڤیتامین C و کالیسیۆمە، هەروەها چەندین مادەی خۆراکی ڕووەکیی تێدایە کە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر تەندروستی هەیە، بڕێکی گونجاو لە ڕیشاڵەکان بۆ خۆراکەکە زیاد دەکات.

گوێز: سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینی ڕووەکییە، هەروەها چەورییە سوودبەخشەکانی تێدایە کە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

زەیتی زەیتون: سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین E و پۆلیفینۆل و ترشە چەورییەکانە، یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

دانەوێڵە: سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڕیشاڵی تواوە و نەتواوە، هەروەها چەندین ڤیتامین B و کانزا و خۆراکی ڕووەکی تێدایە، سەلمێنراوە کۆلیسترۆڵ کەم دەکاتەوە و لە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە دەتپارێزێت.

ماست: سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆم و پرۆتینە، هەروەها پرۆبایۆتیک یان “بەکتریای باش”ی تێدایە کە لەش لە بەکتریا زیانبەخشەکان دەپارێزێت.

سەوزە: برۆکلی، قەیسی و کەلەرم سەرچاوەیەکی نایابی ڕیشاڵ، ڤیتامین و فیتۆکیمیایین لەوانە ئیندۆل و تیۆسیانات و نیتریل کە دەتوانن پارێزگاری لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بکەن.

پاقلەمەنییات: بریتییە لە فاسۆلیا ڕەش و سوور، و نۆک، پاقلەمەنییەکان سەرچاوەیەکی نایابی ڕیشاڵ و فۆلێت و پرۆتینی ڕووەکییە، یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

تەماتە: ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سی و لایکۆپینی تێدایە، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە.

چوار ڕاوچی دەستگیرکران
پێشت چوار ڕاوچی دەستگیرکران
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد
دواتر نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد
ەیوەندیدار