سودانی: ئەو کەسانەی لە کەرکوک هەوڵی ئاژاوە و دووبەرەکییان داوە سزا دەدرێن



سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو کەسانەی لە کەرکوک هەوڵی ئاژاوە و پشێوییان داوە رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد شیاع سودانى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ژمارەیەک ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە نوێنەرانی پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکوک کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکە کرا و دۆخی ناوخۆیی پارێزگاکە خرایەڕوو، و گرنگترین داواکاری ئەوەیە ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکەدا بپارێزن، چونکە نمونەیەکە لە پێکەوەژیانی برایانە بە هەموو پێکهاتە عێراقییەکانییەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سودانی جەختیکردووەتەوە لەوەی ئەو کەسانەی دەستدەێژیان کردووە و هەوڵی ئاژاوە و دووبەرکییان داوە، بەگوێرەی یاسا سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد
پێشت نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
دواتر پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
ەیوەندیدار