ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای سەیرانگایەكی هەڵەبجە وەرگەڕا



وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك بەهۆی كێشەی میكانیكییەوە لەسەر ڕێگای سەیرانگایەكی پارێزگای هەڵەبجە، بریندارێكی لێ‌ دەكەوێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، ئۆتۆمێلێکی جۆری (میسیۆبۆشی دەبڵ كابینە) لەنزیك سەیرانگای “کولی متکان ” لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە وەرگەڕا.

ڕاشیگەیاندووە، وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی گرفت و کێشەی میکانیکیەوە بووە و بەوهۆیەوە شۆفێرەکەی بریندار بووە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمەکانی هاتووچۆی ناحیەی سیروان ڕۆیشتونەتە سەر ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.

نرخی نەوتی سپی ماڵان لەم گەرمایەدا بەرزە
پێشت نرخی نەوتی سپی ماڵان لەم گەرمایەدا بەرزە
وەزیری پەروەردە ژمارەی خوێندكارانی 1ی بنەڕەتی ئاشكراكرد
دواتر وەزیری پەروەردە ژمارەی خوێندكارانی 1ی بنەڕەتی ئاشكراكرد
ەیوەندیدار