وەزیری پەروەردە ژمارەی خوێندكارانی 1ی بنەڕەتی ئاشكراكرد



وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەی منداڵانی تازە وەرگیراوی لە پۆلی 1ی بنەڕەتی ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام گۆڕانكاری بەسەردادێت.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕاپۆرتی سیستمی دیجیتاڵی (ئی پەروەردە)ی بۆ وەرگرتنی منداڵان لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی بڵاوكردەوە.

وەزیری پەروەردە ڕایگەیاندووە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی سیستمی دیجیتاڵی وەزارەت، تا ئەم پاش نیوەڕۆیە کاتژمێر (٤)، ژمارەی ئەو خوێندكارانەی بۆ یەکەم جار تۆمارکراون لە پۆلی یەکی بنەڕەتی بریتیە لە (١٥٢ هەزار و ٦٤٥) خوێندكار.

ڕاشیگەیاند، ئەو داتایە ڕۆژانە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، چونکە بەکارهێنەرانی سیستمی (ئی پەروەردە) بە بەردەوامی داتاکان داخڵ دەکەن.

ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای سەیرانگایەكی هەڵەبجە وەرگەڕا
پێشت ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای سەیرانگایەكی هەڵەبجە وەرگەڕا
I Am Legend لەبەشی دووەم دا دێتەوە جیهانی سینەما
دواتر I Am Legend لەبەشی دووەم دا دێتەوە جیهانی سینەما
ەیوەندیدار