نرخی نەوتی سپی ماڵان لەم گەرمایەدا بەرزە



لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان، نەوتی سپی ماڵان لەم وەرزی گەرمایەدا بەرزە و خەڵکانێک بۆ بەدەستخستنی نەوت لەئێستاوە بۆ وەرزی زستان، لەهەوڵی کڕینی نەوتدان و بەپێی وتەی کڕیاران ئەونرخەی ئێستاهەیە لەوەرزی سەرماو سۆڵەدابەرزتر دەبێتەوە.

نەوتی سپی لەبازارەکانی هەرێم گۆڕانکارییان بەسەردادێت و چەند جۆرێک لە نرخ هەیە، بەپێی بەدواداچوونی( خەڵک )، نرخی نەوتی سپی لە 140 هەزار دینارەوە دەست پیدەکات بۆ 165 هەزار دینار.

لەهۆکاری جیاوازی ئەم نرخانەدا، خاوەن دوکان و فرۆشیارەکانی نەوت هۆکارەکەی دەگەڕیننەوە بۆ ماوەی مانەوەی نەوتەکە و کوالیتییەکەی، بۆ نمونە نەوتی سپی ئەمسال بە 165 هەزار دینارە بەڵام نەوتی ساڵانی رابردوو لەنێوان 140 بۆ 160 هەزار دینارە.

دەیان ساڵە خەڵکی هەرێمی کوردستان بەدەست کەمی نەوت و غاز و بەنزینەوە دەناڵێنن. هێشتا وەرزی هاوینە و خەڵکی لە خەمی ئەوەدان چۆن بەرمیلە نەوتێکییان دەست بکەوێت، ئەمە بێ لەوەی بەردەوام بەدوای بەنزین وغازدان.

هەمیشە ئەو پرسیارە دەکرێت بۆچی ئەم هەرێمە دەوڵەمەند بە نەوتە خەڵکەکەی ئەو گرفتەی هەبێت؟

ئەوەی جێی سەرنجە هەرێم توانای هەناردەکردنی نەوتی هەیە، بەڵام بۆچی لە توانایدا نییە بەشی دانیشتوانەکەی سوتەمەنی دابینبکات؟

لەلایەکی ترەوە، لەکاتێکدا غازی کێڵگە نەوتییەکان دەسوتێنرێن و دەکرێن بە دووکەڵ، بۆچی حکومەتی هەرێم کارێکی وەهای نەکردووە کە ئەو غازە لانی کەم بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانەکەی سوودی لێببینێت؟

یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بۆ ساڵ ڕۆژی 31 ی ئاب بڵاوکردەوە
پێشت یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بۆ ساڵ ڕۆژی 31 ی ئاب بڵاوکردەوە
ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای سەیرانگایەكی هەڵەبجە وەرگەڕا
دواتر ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای سەیرانگایەكی هەڵەبجە وەرگەڕا
ەیوەندیدار