کاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 لە هەرێم ڕاگەیەندرا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند هاووڵاتییان و کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەتوانن لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە دەست بە مامەڵەی تۆمارکردنی ئۆتۆمىیلی مۆدێل 2024 بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتییان وشۆفێران و کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکەینەوە کەوا دەتوانن لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 بکەن.

ڕوونیشیکردەوە کە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ساڵانە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ساڵی نوێ لە بەرواری 1ی 9 دەستپێدەکات و هەر هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2024ی کڕیبێت، دەتوانێت تۆماری بکات.

بەو پێیەی رۆژی 1 و 2ی ئەیلول دەکەوێتە هەینی و شەممەوە، هاووڵاتییان دەتوانن لە یەکشەممەی داهاتووەوە دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە مۆدێل 2024ەکان بکەن.

هاتووچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، ئەو ماوەی کە ئۆتۆمبێلەکەی لەلابووە بەبێ تۆمار، ئەگەر لە 60 ڕۆژیش زیاتر بێت بەسزای دواکەوتن هەژمار ناکرێت، بەمەرجێک ڕۆژی تۆماری نەگاتە کۆتایی مانگی 9، بەپێچەوانەوە ئەو ماوەیەی پێشتریش کە لەلای بووە بەبێ تۆمار بەسزای دواکەوتن هەژمار دەکرێت.

پریگۆژین، بێ ئەنجامدانی رێوڕەسمی سەربازیی بە خاک سپێردرا
پێشت پریگۆژین، بێ ئەنجامدانی رێوڕەسمی سەربازیی بە خاک سپێردرا
١٩ی ئەیلول کۆتا وادەیە بۆ چەککردنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ھەرێم
دواتر ١٩ی ئەیلول کۆتا وادەیە بۆ چەککردنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ھەرێم
ەیوەندیدار