١٩ی ئەیلول کۆتا وادەیە بۆ چەککردنی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ھەرێم



ئێران بە ئاشکرا ھەڕەشەی ئەوەی کردووە کە دوای ١٩ی ئەیلول، ھیچ وادەیەک درێژ ناکرێتەوە و ئەگەر بە پێچەوانەی ڕێککەوتننامە ئەمنییەکەی لەگەڵ عێراق، نەیارەکانی چەک نەکرێن، ئەوا ئۆپەراسیۆن و ھێرشی سەربازیی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گرووپە نەیارەکانی لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.

باسم عەوادی وتەبێژی حکوومەتی عێراق دەڵێت، “عێراق پابەندبوونەکانی خۆی بە ڕێککەوتننامە ئەمنییەکەی لەگەڵ ئێران جێبەجێ کردووە”.

لایخۆیەوە خالید عەزیزی وتەبێژی حدکا کە یەکێکە لە پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات کە نەیاری ئێرانن دەڵێت، “نامانەوێت، ببینە سەرئێشە بۆ ھەرێم و پابەندی یاساکانی عێراقین، چەک بۆ بەرگریی لە خۆمانە و ئاسایشمان پارێزراو بێت کێشەمان نامێنێت”.

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ئاب، جارێکی دیکە ئێران جەختی لەوە کردەوە کە حیزبە چەکدارە نەیارەکانی لە هەرێمی کوردستان، پێویستە چەک بکرێن و بگوازرێنەوە ئەو کەمپانەی کە حکوومەتی عێراق بۆی دیاری کردوون.

ھەر یەک لە حکوومەتی فیدڕاڵیی و ھەرێمی کوردستان لە بەرامبەردا ڕایانگەیاندووە کە ڕێگە نادەن خاکەکەیان دژ بە وڵاتانی دراوسێ بەکار بێت و ئامادەن بۆ ئەم مەبەستە ھەر ڕێکارێک بگرنە بەر و لەم بارەیەوە ڕێکەوتننامەیەکی ئەمنی لە نێوان حکوومەتی عێراق و ئێران بۆ چەککردنی ئەو لایەنانە واژۆ کراوە.

ڕێککەوتننامە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران سێ بڕگە لەخۆدەگرێت کە بریتین لە:

– ڕێگریکردن لە دزەکردنی چەکداران ئەوەیش دوای بڵاوکردنەوەی پاسەوانی سنوور.

– ڕادەستکردنی داواکراوان کە بەپێی یاسا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و مەبەست لێی سەرکردەی ئەو پارتانەیە.

– چەکداماڵین و گواستنەوەیان بۆ ئەو کەمپانەی (کە لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆیان دابین دەکرێت) لەگەڵ داخستنی سەربازگەکان.

کاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 لە هەرێم ڕاگەیەندرا
پێشت کاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 لە هەرێم ڕاگەیەندرا
عەلی بۆنگۆ، کێ یە، کە ئەفسەرانی سوپای گابۆن کودەتایان بەسەردا کرد
دواتر عەلی بۆنگۆ، کێ یە، کە ئەفسەرانی سوپای گابۆن کودەتایان بەسەردا کرد
ەیوەندیدار