پریگۆژین، بێ ئەنجامدانی رێوڕەسمی سەربازیی بە خاک سپێردرا



نووسینگەی ڕاگەیاندنی گرووپی ڤاگنەر ڕایگەیاند، یڤگنی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر لەرێوڕەسمیکی نیمچە تایبەتدا لە شاری سانت پترسبۆرگ بەخاک سپێردرا.

 

نووسینگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پرسەی یڤگنی پریگۆژین، لە شارەکەی خۆیدا بە “داخراو”ی بەڕێوەچووە، و هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ماڵئاوایی لێبکەن دەتوانن سەردانی گۆڕستانی “پۆرۆخۆڤسکۆ” بکەن.

پێشتر بەرپرسانی ڕووسیا دوای ئەنجامدانی شیکاری بۆماوەیی بۆ دە تەرم، کە لە فڕۆکەیەکدا لە ٢٣ی ئاب لە نزیک مۆسکۆ کەوتبوونە خوارەوە، گیانلەدەستدانی سەرۆکی گروپەکەیان پشتڕاستکردەوە و کرێملینیش “ئەو قسە و باسانە”ی ڕەتکردەوە کە باسکرابوون گوایە دەستیان لە پشت ڕووداوەکەوە هەبوو بێت.

 

پێشتر و لە سەروەختی یاخیبوونە سەربازییەکەیدا، ژمارەیەک لە چاودێرانی ڕووسی، پریگۆژینی تەمەن ٦٢ ساڵانیان بە “مردوویەکی زیندوو” وەسفکرد، وەک ئاماژەیەک بەوەی کە تۆڵەی ئەو یاخیبوونەی لێدەکرێتەوە، کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا سەرکردایەتی کرد.

 

لە شیکارییەکدا کە لەلایەن ستیڤ ڕۆزنبێرگ سەرنووسەری خزمەتگوزاری ڕووسی بی بی سی ئەنجامدراوە، ئەوەخراوەتەڕوو؛ یڤگنی پریگۆژین لە ژیانیدا پیاوێکی نهێنی بووە، زۆرجار بە بەستنی پارچەی قژ و سمێڵی ساختە ناسنامەی خۆی دەشاردەوە.

 

دەشڵێت: شەقامەکانی سانت پترسبۆرگ بە درێژایی ڕۆژ پڕ بوون لە دەنگۆ و قسە و باس لەسەر شوێنی ناشتنی سەرۆکی گروپەکە، هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی بوونی نەبوو سەبارەت بەوەی کەی و لە کوێ پرسەکەی بەڕێوەدەچێت، تەنانەت لە سۆشیال میدیاشدا، بەلایەنی کەمەوە چوار ناوچەی جیاوازی گۆڕستانەکان وەک ئەگەرێک بۆ شوێنی ناشتنی باس دەکران و لە کۆتاییدا لە گۆڕستانێکدا نێژرا، کەس نازانێت کوێ یە.”

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە کۆتاییدا نوێنەرانی پریگۆژین ئاشکرایانکرد، کە سەرۆکی ڤاگنەر لە گۆڕستانی (بۆرۆخۆڤسکی) کە دەکەوێتە پەراوێزی شاری سانت پترسبۆرگ، لە تەنیشت باوکی کۆچکردووی، بە خاک سپێردراوە و هیچ رێورەسمێکی شەرەفی سەربازی بۆ ئەنجامنەدراوە و بەپێی زانیارییەکان تەنها ژمارەیەکی کەم لە خەڵک بەشدارییان لە بەخاکسپاردنەکەدا کردووە.

 

پێشتر دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کریملن، ڕایگەیاند، سەرۆکی ڕووسیا بەشداری پرسەی پریگۆژین ناکات، هەرچەندە شەڕڤانانی ڤاگنەر ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی ٢٠٢٢.

 

ڤلادمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، دوای ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی پریگۆژین و ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی بە نزیکەی ٢٤ کاتژمێر بێدەنگی، ڕۆژی دواتر سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری سەرجەم قوربانییەکان کرد و پریگۆژینی بە “کەسێکی بەهرەمەند” وەسف کرد، کە “هەڵەی گەورەی لە ژیاندا ئەنجامدا”.

 

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، پریگۆژین کە یەکێک لە دڵسۆزانی پوتین بوو، سەرکردایەتی “یاخیبوون”ێکی کرد لە دژی دوو ژەنەراڵی باڵای هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا.

 

گروپەکەی کۆنترۆڵی شاری “ڕۆستۆڤ ئۆن دۆن”یان لە باشووری ڕووسیادا کرد، و بەرەو مۆسکۆ هەنگاویان نا و تا نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە پایتەختەوە “یاخیبوون”یان ڕانەگرت.

 

لەو کاتەدا پوتین کودەتاکەی بە “خیانەت” و “چەقۆ لە پشت”دان وەسف کرد، بەڵام دواتر ڕێککەوتنێک کرا بۆ ئەوەی چەکدارانی ڤاگنەر بچنە ناو یەکەکانی سوپای ئاسایی ڕووسیا یان ڕوو لە بێلاڕووس بکەن کە هاوپەیمانی ڕووسیایە.

 

تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریکایی، لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر زۆرە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پریگۆژین تەقینەوەیەک بووبێت لەناو فڕۆکە تایبەتەکەدا.

هیوادارم ئەمریکا لە دۆسیەی نەوت بە هەڵەی خۆمان لەگەڵ نەکات
پێشت هیوادارم ئەمریکا لە دۆسیەی نەوت بە هەڵەی خۆمان لەگەڵ نەکات
کاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 لە هەرێم ڕاگەیەندرا
دواتر کاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 لە هەرێم ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار