ڕیاڵ مەدرید پلانێك بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ دادەڕێژێت



ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانێكی جیاواز بۆ گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان دادەڕێژێت.

گرێبەستەكەی كیلیان لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت و تا ئێستاش داهاتووی خۆی یەكلا نەكردووەتەوە.

پێشتر ئێمباپێ ئارەزووی مانەوەی لە پاریس بۆ وەرزی داهاتوو ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد كە دوای كۆتاییهاتنی وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی و بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە دەكات.

بەڵام هەر زوو یانە فەڕەنسیەكە هاتە سەر هێڵ و ناسڕ خلێفی ڕایگەیاند بە هیچ جۆرێك ئامادە نین بە بێبەرامبەر دەستبەرداری ئەستێرەكەی ببێت.

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی فوت مێركاتۆ ڕیاڵ مەدرید پەشیمان بووەتەوە لە گواستنەوەی ئێمباپێ لەم وەرزەدا، بەڵام هێشتا دەستەبەرداری نەبووە.

یانە شاهانەكە پلانی داناوە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا یاریزانەكە بگوازێتەوە ڕیزەکانی و ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانەکە لاری نیە لەوەی بڕە پارەیەك لە گواستنەوەی ئێمباپێ خەرج بكات، سەرەڕای ئەوەی كەمتر لە شەش مانگ دەمێنێت بۆ کۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی.

ئاماژە بەوەکراوە کە سەرکەوتنی ئەم پلانە پەیوەستە بە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان ئێمباپێ و ئیدارەی پاریس سانجێرمان لە ماوەی داهاتوودا.

هاتوچۆی بەردەرکی سەرا گۆڕانی بەسەردا دێت
پێشت هاتوچۆی بەردەرکی سەرا گۆڕانی بەسەردا دێت
کۆمپانیای تۆیۆتا کارەکانی ڕاگرت
دواتر کۆمپانیای تۆیۆتا کارەکانی ڕاگرت
ەیوەندیدار