هاتوچۆی بەردەرکی سەرا گۆڕانی بەسەردا دێت



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاتوچۆی گۆڕەپانی بەردەرکی سەرا گۆڕانی بەسەردا دێت، بەهۆی ئەنجامدانی فیستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکاتەوە و ڕایگەیاند، بە مەبەستی سازدانی (فیستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی) لەبەر دەرکی سەرا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٢ هەتا کاتژمێر ١١ی شەو هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانەكە بەربەست دەکرێت.

فیستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی لە کاتژمێر ٧ی ئێوارە دەست پێدەکات و هاتوچۆ بەم شێوەی لێدێت: شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت و شەقامی سابونکەران تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی كاوه كراوه دەبێت بە ڕووی شۆفێراندا.

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
ڕیاڵ مەدرید پلانێك بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ دادەڕێژێت
دواتر ڕیاڵ مەدرید پلانێك بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ دادەڕێژێت
ەیوەندیدار