کۆمپانیای تۆیۆتا کارەکانی ڕاگرت



ئەمڕۆ کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆر ڕایگەیاند، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە کارەکانی لە سەرجەم کارگەکانی کۆکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی لە یابان ڕادەگرێت، بەهۆی کێشەی سیستمی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلەکان.

وتەبێژی تۆیۆتا مۆتۆر ڕایگەیاندووە، بەهۆی هەڵەیەک لە سیستەمی بەرهەمهێناندا کارەکانی ڕادەگرێت، کۆمپانیاکە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکات، پێناچێت بەهۆی هێرشێکی ئەلیکترۆنیەوە بووبێت.

کۆمپانیای تۆیۆتا تا بەیانی ئەمڕۆ کارەکانی لە ١٢ کارگەکانی ڕاگرت و دوو کارگە لە کارەکانیان بەردەامن، لە شەفتی دووەمی کارکردنی کۆمپانیاکە هەر ١٤ کارگەکە دەوەستێت، کە یەک لەسەر سێی بەرهەمی جیهانی کۆمپانیاکە پێکدەهێنن.

کۆمپانیای تۆیۆتا گەورەترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا لە ڕووی فرۆشتنەوە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەرهەمهێنانی کۆمپانیای تۆیۆتا لە یابان بۆ یەکەمجار لە ماوەی دووساڵدا بە ڕێژەی ٪ ٢٩  بەرزبووەتەوە.

 

ڕۆژانە ١٣ هەزار و ٥٠٠ ئۆتۆمبێل

تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی کۆمپانیاکە لە یابان بۆ براندەکانی کۆمپانیاکە بەبێ هەردوو جۆری دایهاتسۆ و هینۆ، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ نزیکەی ١٣ هەزار و ٥٠٠ ئۆتۆمبێل بووە، ئەمەش بە پشتبەستن بە حیساباتی ڕۆیتەرز بۆ ڕۆژانی کارکردن بەبێ پشووەکان.

لە سەرەتای مامەڵەکانیدا لە بۆرسەی تۆکیۆ، پشکەکانی تۆیۆتا بە ڕێژەی ٪٠.٣ دابەزینیان بەخۆوە بینی و گەیشتووەتە ٢ هەزار و ٤٢٩ یێن.

ڕیاڵ مەدرید پلانێك بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ دادەڕێژێت
پێشت ڕیاڵ مەدرید پلانێك بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ دادەڕێژێت
سلێمانی؛ کرێی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان گرانتر بوو
دواتر سلێمانی؛ کرێی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان گرانتر بوو
ەیوەندیدار