سێ کرێکار کەوتنە ناو ئاوەڕۆیەك و یەکێکیان گیانی لەدەستدا



لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی شاری هەولێر، کرێکارێک گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، سێ کرێکار لە کاتی کارکردن کەوتنە ناو پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆوەی گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر.

بە پێی زانیارییەکان لە کاتی کارکردندا ئاوەڕۆکە بەسەر کرێکارەکاندا داتەپیوە، دووانیان ڕزگار کران، بەڵام ئەوەی دیکەیان گیانی لەدەستداوە.

بەرگری شارستانی هەولێریش ڕایگەیاند، یەکێك لەو کەسانەی ڕزگار کراوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە کرێکارێك کە نزیکەی نیو کاتژمێر لە ژێر خۆڵەکەدا ماوەتەوە گیانی لەدەستدا.

سلێمانی؛ کرێی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان گرانتر بوو
پێشت سلێمانی؛ کرێی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان گرانتر بوو
لینکید-ئین سیخوڕی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئاسانکردووە
دواتر لینکید-ئین سیخوڕی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئاسانکردووە
ەیوەندیدار