سلێمانی؛ کرێی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان گرانتر بوو



لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئاب بە 276 دینار دیاری کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای سیتییەکان کە نوێنەری ئەنجومەنی ستییەکانى ناو شارى سلێمانى ئامادەیبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی سیتییەکان کراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک بە 276 دینار دیاری کرا، لە کاتێکدا نرخەکەی لە مانگی تەمووزدا 274 دینار بوو.

کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزا دەدرێن.

گرانکردنی نرخی کارەبای مۆلیدەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە کاتێکدایە کە کرێی کارەبای نیشتمانیشیان لەسەر زیادکراوە و ئەوەش ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە.

کۆمپانیای تۆیۆتا کارەکانی ڕاگرت
پێشت کۆمپانیای تۆیۆتا کارەکانی ڕاگرت
سێ کرێکار کەوتنە ناو ئاوەڕۆیەك و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
دواتر سێ کرێکار کەوتنە ناو ئاوەڕۆیەك و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار