لینکید-ئین سیخوڕی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئاسانکردووە



لینکیدئین هەرگیز لە فیلمێکی جەیمس بۆنددا دەرنەکەوتووە، لەوانەشە هەرگیز دەرنەکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو ئامرازەکانی سیخوڕی بەهێزترە، بە چەند کلیلێک دەتوانێت یارمەتی دۆزینەوەی ئامانجەکان بدات.

پێش سەرهەڵدانی ئینتەرنێت، دەزگا هەواڵگرییەکانی بەریتانیا کاتێکی زۆر سەختیان لە دەستنیشانکردنی ئامانجەکانیان لە سیستەمی سۆڤیەتدا هەبوو، هەر هەڵەیەک لە دەستنیشانکردنی ئامانجەکە باجێکی قورسی دەبوو.

بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی، لینکدئین ئەم کێشەیەی چارەسەرکردووە.

 

چین دەتوانێت لە ڕێگەی “لینکیدئین”ەوە سیخوڕی بەسەر پرۆگرامە نهێنییەکانی بەریتانیادا بکات

بۆ نموونە گەر سیخوڕێکی چینی چاودێری بەرپرسانی بەریتانیا بکات کە کار لەسەر تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی نهێنی دەکەن لە دورگەی “بنبێکولا لە ئۆتەر هێبریدس” لە ڕۆژئاوای کەناراوەکانی سکۆتلەندا.

پێش ٢٠ ساڵ تەنها بۆ دۆزینەوەی ناوەکانیان پێویستی بە تەرخانکردنی کات و سەرچاوەیەکی گەورە هەبوو، لە ئەگەری چوونە ناو دوورگەکە بە بێ هیچ مەبەستێک یاخود کارێکی تایبەت، پرسیارکردنی زۆر دەربارەی کەسانی دیکە دەکرا ژیانی ئەو کەسەی بۆ سیخوڕی نێردراوە بخاتە مەترسییەوە.

ئێستا، تەنها لە لینکیدئین بەدوای “RAF Benbecula” بگەڕێ و ٣٨ ناو دەبینیت، لەوانەیە ئەم سەرە داوانە بێ کەڵک بن، بەڵام لانیکەم خاڵی دەستپێکردنت پێدەبەخشن.

تەنانەت کەسانی بە ئەزموون و وردبینیش دەکرێت بکەوێتە ژێر کاریگەری داواکاری پەیوەندی کچێکی گەنجی سەرنجڕاکێشەوە، کە ڕەنگە خوێندکارێک بێت و لە هەمان بوار کاربکات.

تەنانەت ئەگەر بتوانرێت زانیارییەکی کەمیش بەدەستبخرێت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستکەوتن و کۆکردنەوەی زانیاری لە سایتەکانی تری وەک فەیسبووک، دەربارەی خێزان، خولیا و چالاکییەکان، بیرۆکەیەکی باشتر لەبارەی هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی یاخود پەیوەندییەکانی دیکەی بەدەستبهێنرێت.

کاتێک وێنەیەکی تەواو لە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ئەو کەسانە هەبوو کە دەکرێنە ئامانج، دەتوانرێت باشتر مامەڵەی سیخوڕیان لەگەڵ بکرێت.

قوتابخانەکانی سیخوڕی ئەفسەرانی هەواڵگری فێردەکەن کە پاڵنەرەکان بۆ حەز و ویستی هەر کەسێک ئەو شتانەی کە پێی سەرسامن بۆ ڕاکێشانی کەسانی دیکە بەکاربهێنن، وەک پارە، ئایدۆلۆژیا، هێز و ئیگۆ.

بەهێزترینی پیاهەڵدان و ستایش کردنە، لە سیخوڕیدا دەتگەیەنێتە هەر شوێنێک کە بتەوێت.

سایتێکی لینکێدین ئەو شوێنەیە کە مرۆڤەکان تواناکانیان پیشان دەدەن، بۆیە کەسانێکی دیکە کە دەیانەوێت لێیان سودمەندببن و بۆ مەبەستێکی تایبەتی بەکاریانبهێنن دەزانن لە چ شوێنی هەستیاری ئەو کەسە بدەن، تاکو بیانخەنە تەڵەکەوە.

لینکیدئین یارمەتیدەر دەبێت بۆئەوەی لە دەرفەتەکانی پیشەییەوە لەو کەسانە نزیک ببنەوە کە دەکرێنە ئامانج: بۆ نموونە هەر کەسێک لە ژیانی پیشەیی خۆیدا بە گرێبەستێکی ڕاوێژکاری قازانج بەخش دڵخۆش دەبێت، ئەمەش دەبێتە خاڵی نزیکبوونەوەی سیخوڕەکان، ئەوەش لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ٦٤٥ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە کە بەدوای هەلی کاردا دەگەڕێن.

 

چیرۆکی ئەو فۆتۆگرافەرە جوانە ئێرانییە کە هەوادارەکانی کردە ئامانج

چەند ساڵێک لەمەوبەر هەواڵگرێکی ئێران پەیجێکی لینکیدئینی بە ناوی “میا ئاش” دروست کرد، لەژێر ناوی فۆتۆگرافەرێکی گەنجی جوان.

کاتێک دەستی کرد بە ئیمەیڵ ناردن بۆ ئەو کەسانەی بەشێکبوون لە ئامانجەکانی، هاوپێچێکی بۆ دەناردن کە بەرنامەی زیانبەخشی تێدابوو، ئەو کەسەش کە لە کۆمپیوتەرەکەیدا دەیکردەوە ڕاستەوخۆ ئێرانییەکان دەستیان بەو نهێنییانە دەگەیشت کە بەدوایاندا دەگەڕان.

ئێستا بۆ ئەنجامدانی کاری سیخوڕی بەبێ ئەوەی ئەو کەسانە نوسینگەکانی کارکردنیان لە مۆسکۆ، تاران یان پەکین بەجێبهێڵن، دەتوانن تەنها لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بازانیاری زیاتر لەسەر ئامانجەکانیان کۆبکەنەوە، زیاتر لەوەی کە تیمێکی سیخوڕیی لە یەک ساڵدا دەتوانن کۆیبکەنەوە.

بەڵام بۆ هەواڵگرانی بەریتانیا ئەم ئەرکە زۆر قورسترە، چونک ناتوانرێت لە لینکیدئین بەرپرسانی چینی یان ڕووسیا بدۆزرێتەوە، لەبەر ئەوەی هەردوو وڵات بلۆکیان کردووە.

سێ کرێکار کەوتنە ناو ئاوەڕۆیەك و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
پێشت سێ کرێکار کەوتنە ناو ئاوەڕۆیەك و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
کرمێکی زیندوو لە مێشکی ژنێک دەرهێنرا
دواتر کرمێکی زیندوو لە مێشکی ژنێک دەرهێنرا
ەیوەندیدار