نرخی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا هات



سەرباری هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، بەڵام هێشتا نرخەکەی لە بازاڕەکاندا لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بە 153 هەزار و 450 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات نرخەکەی لە بۆرسەی بەغدا و بەسڕە بە 152 هەزار و 750 دینارە.

سەرباری هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە ئاستێکی بەرزدایە و کەمی خستنەڕووی دۆلاری کاش، بە هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی نرخەکەی دادەنرێت.

 

 

بەرپرسێکی هەرێم خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
پێشت بەرپرسێکی هەرێم خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
“ئەمریکا و هاوپەیمانان لە یەکخستنەوەی پێشمەرگە بێ ئومێد بوون”
دواتر “ئەمریکا و هاوپەیمانان لە یەکخستنەوەی پێشمەرگە بێ ئومێد بوون”
ەیوەندیدار