بەرپرسێکی هەرێم خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد



بەرپرسی گومرگی پەروێزخان خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد کە بە تۆمەتی ڕاوکردن فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێمن نوری بەرپرسی گومرگی پەرویزخان خۆی ڕادەستی پۆلیسی گەرمیان کرد.

هێمن نوری بە پیی ماددەی 24ی قەدەغەکردنی ڕاوکردن فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، ئەویش دوای ئەوەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت ئاسک ڕاو دەکات.

بە پێی یاسا، ئەو کەسەی ئاسك ڕاو بکات بە 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

دەرچووانی زانکۆ سەرەیان گرتووە بۆ فۆڕمی دامەزراندن
پێشت دەرچووانی زانکۆ سەرەیان گرتووە بۆ فۆڕمی دامەزراندن
نرخی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا هات
دواتر نرخی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا هات
ەیوەندیدار