کەریم بنزیمەی فەڕەنسی دێتە هەولێر



ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، ڕاکێشانی تیروپشکی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، لەگەڵ جامی یەکێتی ئاسیای ئەنجامدا.

لە جامی یەکێتی ئاسیا هەریەک لە یانەکانی زەورا و کارەبا وەک نوێنەرانی عێراق بەشدارییانکردووە، یانە بەشدارەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەمشێوەیە دابەشکراون:

کۆمەڵەی یەکەم: عەهدی لوبنانی، فتوەی سوری، جەبەل موبەکری فەڵەستینی، نەهزەی عوممانی.

کۆمەڵەی دووەم: وەحداتی ئوردنی، کوێتی کوێتی، کارەبای عێراقی، ئەهلی حەلەب سووری.

کۆمەڵەی سێیەم : زەورای عێراقی، رەفاعی بەحرەینی، نەجمەی لوبنانی، عەرەبی کوێتی.

دوای تەواوبوونی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان، یانەی یەکەمی هەر کۆمەڵەیەک لەگەڵ باشترین دووەمی کۆمەڵەکان سەردەکەون بۆ قۆناغی کۆتایی.

لە جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یانەی جەوییە نوێنەرایەتی عێراق دەکات، دوای ڕاکێشانی تیروپشکەکە، یانەکان بەمشێوەیە دابەشکران:

کۆمەڵەی یەکەم: باختاکۆری ئۆزبەکستانی، فەیحای سعودی، ئەهلی تورکمنستانی، عەینی ئیماراتی.

کۆمەڵەی دووەم: سەدی قەتەری، ناسافی ئۆزبەکستانی، فەیسەڵی ئوردنی، شاریقەی ئیماراتی.

کۆمەڵەی سێیەم: ئیتیحادی سعودی، سابهان ئێرانی، جەویەی عێراقی، ئەجمەکی ئۆزبەکستانی.

کۆمەڵەی چوارەم: هیلالی سعودی، ناساجی ئێرانی، بۆمبای هیندی، ناڤباهۆری ئۆزبەکستانی.

کۆمەڵەی پێنجەم: پێرلێسپۆلیسی ئێرانی، دەحێلی قەتەری، ئیستقلالی تاجیکستانی، نەسری سعودی.

جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا ئەیلولی ئەمساڵ دەستپێدەکات، یارییەکانی یانەی جەوییە لەنێو یاریگای فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر ئەنجام دەدەرێن.

یاریی گەڕانەوەی نێوان یانەی ئیتیحاد و جەویە لە شاری هەولێر دەکرێت، بەو پێیەی یانەی جەوییە یارییەکانی لەسەر یاریگەی فرانسۆ هەریری ئەنجام دەدات، واتا کەریم بنزیمەی ئەستێرەی فەرەنسی یانە سعودییەکە لە پایتەختی کوردستان دەبێت.

یانەی جەوییە لە ساڵی ١٩٣١ دامەزراوە و یانەیەکی جەماوەری شاری بەغدایە و پێشتر سێ جار نازناوی جامی یەکێتی ئاسیای بردووەتەوە.

نێچیرڤان بارزانی: هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا لەبیرناکەین
پێشت نێچیرڤان بارزانی: هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا لەبیرناکەین
دوو وەزیری تورکیا لە هەولێرن و درۆنەکانیشیان سیدەکان بۆردومان دەکەن
دواتر دوو وەزیری تورکیا لە هەولێرن و درۆنەکانیشیان سیدەکان بۆردومان دەکەن
ەیوەندیدار